د. ڕێواز فایەق: ٨ی مارس بۆ خۆتان بەس ڕۆژەکانی دیکە بدەنەوە بە ژنان
کوردسات نیوز
٨ی ئازاری ٢٠٢٢
د. ڕێواز فایەق وتیشی، لە ھەرێمی کوردستان ھەنگاوی زۆر باش نراون بۆ بنەبڕکردنی توندوتیژی دژی ژنان و پەرلەمان یاسای باشی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دیاردەیە دەرکردووە.
بە وتەی ڕێواز فایەق دەیان ڕێکخراوی تایبەت بە ژنان ھەیە و ئازایانە و ئازادانە کار بۆ پاراستنی مافی ئافرەتان دەکەن و ڕەوشی ئازادی ژنان لە ھەرێمی کوردستان بەراورد بە عێراق باشترە.
ڕێواز فایەق لە پۆستێکدا لە تویتەر نوسیویەتی "ئەمڕۆ، ئێمە ئاھەنگ دەگێڕین بۆ ئەو ڕۆڵە گرنگەی ئافرەتان توانیویانە بیگێڕن لە ھەموو کایە و پێگەکانی ژیان، بە دامەزراوە حکومییەکانیشەوە."
ساڵی ١٩١٠ ڕۆژی ٨ی مارس-ی ھەموو ساڵێک لەلایەن چالاکوانێکی ئەڵمانی ژنان بە ناوی کلارا زێتکین وەک ڕۆژی جیھانی ژنان دیاریکرا و ھەموو ساڵێک لەم ڕۆژەدا ڕێکخراوەکان و چالاکوانەکانی بواری مافی ئافرەتان چالاکی ئەنجامدەدەن.