لە چوارچێوەی چالاکییەکانی تایبەت بە ڕۆژی جیھانیی ژنان، ناوەندی ھاوبەشی ڕێکخراوەکانی ژنان لە گەرمیان، گردبوونەوەیەکیان ڕێکخست و لە ڕاگەیاندراوێکی ھاوبەشدا ئاماژەیان بەوەکرد، شکۆی ژنان تێکەڵی ماددەگەرایی و بازرگانی دەکرێت و لە ھەرێمی کوردستانیش، ژنان بوونەتە قوربانی قەیرانە سیاسی و ئابوورییەکان.

وتیشی، بە کاڵاکردنی ژنان لە ھەرێمی کوردستان خەریکە دەبێت بە دیاردە و داوا دەکەن، بە یاسا چەکی بێ مۆڵەت لە ماڵەکان قەدەغە بکرێت و ڕێگری لە بەشوودانی پێشوەختی کچان بکرێت.