لە ڕۆژی ٨ی ئاداری ١٩٩١ دانیشتوانی چەمچەماڵ و شارەزوور و عەربەت و ئۆردوگاکانی زەڕایەن و سمود و نەسر و باریەکە و پیرەمەگروون و ئەڵایی و دووکان لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگە و ڕێکخستنەکانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ڕاپەڕین و ھەموو سەربازگە و دام و دەزگاکانی ڕژێمی بەعسیان کۆنترۆڵکرد.

ھەر لەو ڕۆژەدا سەرجەم ڕەبایەکانی سەر مامەندە و قەڵادزێ دابەزینە خوارەوە و خۆیان ڕادەستی خەڵک و ھێزەکانی یەکێتی کرد.

لە لایەکی تریشەوە، ھێزەکانی پێشمەرگە توانیان قەڵای سووسێی کە سەربازگەیەکی ڕژێمی بەعس بوو دەستی بەسەردا بگرن و لە دۆڵی خەلەکانیش پێشمەرگە و خەڵکی ناوچەکە بەرەو بەنداوی دوکان چوون و تاوەکو ئێوارەی ٨ی ئادار قەزای دوکان و دەوروبەری بە تەواوەتی ڕزگار کران.