وەزارەتی کارەبای ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەھۆی ھەڵکشانی خواست لەسەر کارەبا و ھاتنی شەپۆلێکی سەرما و سۆڵە، ماوەکانی پێدانی کارەبا بۆ ١٠ تا ١٢ سەعات کەم بووەتەوە.
راشیگەیاند، خواستی ھاوڵاتیان لەسەر کارەبا شەش ھەزار مێگاواتە بەڵام لە ئێستادا رۆژانە وەزارەتی کارەبا تەنھا ٢٨٠٠ مێگاوات کارەبا بەرھەم دەھێنێت. ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کار بۆ گەڕاندنەوەی دوو یەکەی وێستگەی ھەڵمیی خەبات دەکات و تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە ٣٠٠ مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی کارەبا دەگەڕێتەوە و رەوشی کارەبا باشتر دەبێت.
ئەم روونکردنەوەی کارەبا دوای ئەوە دێت کە رۆژی ٢٨ی تشرینی دووەم واتە ھەشت رۆژ پێش ئێستا بە ھەمان شێوە رایگەیاند رەوشی کارەبا باشتر دەبێت بەڵام تا ئێستا رۆژانە ١٠ تا ١٢ سەعات کارەبا بە ھاوڵاتیان دەدرێت.
لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیشدا نوێنەری خوێندكارانی ناڕازی زانكۆی سلێمانی رایگەیاند: سوپاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكەین كە بەدەنگ داواكارییەكانیانەوە هاتووە و بەشێك لە داواكارییەكانی جێبەجێ كردون، بەڵام داواكاری سەرەكی ئەوان گەڕانەوەی دەرماڵەیەو ئەركی حكومەتە ئەو داواكارییەیان جێبەجێ بكات ،هاوكات هەر ئەمڕۆ بەشێك لە خوێندكارانی زانكۆی راپەڕین گردبونەوە و داوایان كرد حكومەت بێت بەدەنگ داواكارییەكانیانەوە و سەرجەم داواكارییەكانیان جێبەجێ بكات .
بەڕێوەبەری ناحیەی "زاویتە" رایگەیاند، پارساتنی ژینگە ئەركی هاووڵاتیان و حكومەتە و ژینگەپارێزانیش دەڵێن دەیانەوێت هۆشداری ژینگەیی بدەن و هاووڵاتیان هەست بە بەرپرسیارێتی بكەن.
"كوردۆ عومەر" بەڕێوەبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو كەسەی تەقەی لە پۆلیسی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان كرد ئەو كەسە نەبوو كە فەرمانی گرتنی هەبوو بەڵكو كەسێكی زۆر نزیكی بووە و دوای رووداوەكەش هەڵهاتووە و تا ئێستا دەستگیر نەكراوە.
وتیشی، پێش دابەزینی پۆلیسەكان لە ئۆتۆمبێلەكەیان لەلایەن بكوژەكەوە تەقەیان لێكراوە و نەقیبێك شەهید كراوە و چوار پۆلیسی تریش بریندران، دواتر بەهۆی ئەوەی فیشەك بەر تانكی ئۆتۆمبێلی پۆلیسەكان كەوتووە ئۆتۆمبێلەكەشیان سوتاوە.
\
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بۆ گۆڕینی پۆستی سەرۆکی زانکۆکانی سلێمانی و پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ڕاپەڕین و چەرموو دەکات لەگەڵ سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ خوێندنی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی.
راشیگەیاند، ھەر کەسێک ئارەزووی وەرگرتنی ئەو پۆستانەی ھەیە و مەرجەکانی تێدایە، دەتوانێت تا ١٢ی ئەم مانگە سیڤی و و داواکارییەکەی پێشکەش بکات. ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەی کاری پێشکەش بکات بە مەبەستی بەرەو پێش بردنی زانکۆکەی بۆ ئەو چوار ساڵەی کە لە پۆستەکەی بەردەوام دەبێت.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ تورکیا لە رێگەی فڕۆکە جەنگییەکانییەوە بۆردومانی زنجیرە چیاکانی مەتینیان لە سنوری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دھۆک کرد و ترس و دڵەڕاوکێیان لای دانیشتوانی ناوچەکە درروست کردووە.
لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەھۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپبارانی تۆپخانەکانی سوپای تورکیا، چەندین ھاوڵاتی ھەرێم شەھید و بریندار بوون و دەیان گوندیش لە سنوری دھۆک و ھەولێر خاپوور کراون.
وتیشی، بریندارەکان لە سلێمانی باشترین خزمەت دەکرێن، باوەڕی تەواویشیان بە کارمەندانی نەخۆشخانەکان ھەیە، بەڵام ئەگەر گەیشتنە ئەو بڕوایەی پێویستە لە شوێنێکی تر خزمەت بکرێت، درێغی ناکەن لە ھاوکاریکردنیان.
راشیگەیاند، کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکان مایەی شانازی و رێزگرتنن و ئەوان ھۆکارن بۆ پاراستنی ئارامی شار، لەھیچ کەسێکی قبوڵ ناکەن رووبەروویان ببێتەوە و خۆی تایبەتی چاودێری ئەو دۆسیەیە دەکات ھەتا تاوانبار بە سزای یاسایی خۆی دەگات.
لە کۆبوونەوەکە پاڵپشتی بۆ داواکارییەکانی خوێندکاران دەخرێتەڕوو، ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانیان دەدرێت.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەھۆی بەردەوامی پەلامار و مەترسییەکانی داعش دانیشتوانی گوندنی لێھبان سەر بە ناحیەی سەرگەڕان بە تەواوی گوندەکەیان چۆڵکرد.
پەیامنێری کوردسات نیوز راشیگەیاند، دەنگی تەقینەوەیەکی بەھێز لە گوندەکە بیستراوە و گومان دەکرێت بۆمبی تیرۆریستانی داعش بێت و بەخۆیاندا تەقیبێتەوە.
پێشتریش دانیشتوانی گوندی لھێبان لە رێی کوردسات نیوزەوە باسیان لەوە کرد، داوایان لە ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کردووە ئەگەر بۆ روبەڕوبوونەوەی داعش ھاوکارییان نەکەن، ناچارن گوندەکە چۆڵ بکەن، بەڵام وەڵامیان نەدراوەتەوە.
عەمید سالار عەبدوڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، نزیکەی شەش ھەزار پاسپۆرتی ھاوڵاتیان تەواوکراوە و پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان.
وتیشی، دەبێت ھاوڵاتیان پێش سەری ساڵ پاسپۆرتەکانیان وەربگرنەوە، چونکە دوای ئەو وادەیە پاسپۆرتەکان دەگەڕێنرێنەوە بۆ بەغداد.
عەمید سالار عەبدوڵا راشیگەیاند، بەشێکی زۆری ئەو پاسۆرتانەی تەواوکراون، بۆ ساڵانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ دەگەڕێنەوە.
غازی فەیسەڵ کارگێڕی مەڵبەندی ٢٠ی قەرەچوغ و فەرماندەی ھێزی خۆبەخش لەبناری چیای قەرەچوغ رونکردنەوەیکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، چەند رۆژێکە بەتایبەتی دوای پەلامارەکەی داعش بۆ سەر گوندی خدرجیجە، چەند پەیج و سایتێکی سێبەر و بێ دایک و باوک و پەیجی یەکەی ٨٠ ھێرشێکی ناڕەوایان دژی من وەک فەرماندەی پێشمەرگەی خۆبەخش دەستپێکردوە.
لە بەشێکی تری روونکردنەوەکەدا ھاتووە، لەو سنورە ماوەی چوار ساڵە لە بۆشاییەکی نێوان ھێزەکانی سوپای عێراق و پێشمەرگەدان، لەو ماوەیە تائێستا بە پشتیوانی ژمارەیەک کادر و فەرماندەی پێشمەرگە و جوتیارانی ناوچەکە، کە ژمارەیان لە پەنجەکانی دەست تێناپەڕن و بە ئیمکانیەتێکی زۆر کەمی چەک و تەقەمەنیەوە، شەڕی ڕوبەڕوبونەوە و شەڕی ڕاگەیاندن و فکری داعشیان کردووە.
دەشڵێت، ھەر لەو ماوەیەدا بە بەرچاوی یەکەی ٨٠ و ھەموو خەڵکی ناوچەکە لە شاخی قەرەچوخ، نەیان ھێشتووە داعش پیلانەکانی جێبەجێ بکات، دەیان جاریش ھێرشەکانیان تێک شکاندون و لە رێگەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان و ھێزەکانی عێراق بەرگرییەکی بێوێنەیان لەناوچەکە کردوە، بەڵام لە بری دەستخۆشی، راگەیەندراویان لەسەر دەرکردوە، وەک ئەوەی ئەوان ھۆکاری لەدەستدانی سنورەکە و ھۆکاری ھێنانی داعش بن بۆ شاخی قەرەچوخ.
داوا لە ھەرسێ سەرۆکایەتییەکەی حکومەتی بەغداد و ھەرێم و ھاوپەیمانانیش دەکات، لیژنەیەک پێکبھێنن و سەردانی سنورەکە بکەن، بۆئەوەی راستییەکان بەچاوی خۆیان ببینن و چارەسەرێکی بە پەلەی ناوچەکە بکەن.
دوای ئەوەی دەنگۆی روودانی تەقینەوە لە قەزای خانەقین بڵاوکرایەوە، پۆلیسی خانەقین بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سەرجەم ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە و بە ھیچ شێوەیەک تەقینەوە رووی نەداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دەنگەی بیستراوە تەقینی کێبڵێکی سەرەکی کارەبا بووە کە شۆرتی کردووە، بەڵام ھیچ زیانێکی نەبووە.
پەیامنێری کوردسات نیوزی رایگەیاند، تیرۆرستانی داعش لە بەرزاییەکانی قەرە سالم لە نزیک پردێ پەلاماری سەنگەرێکی پێشمەرگەیان دا.
وتیشی، داعش سەنگەرێکی فەوجی ٣ی لیوای ١٢٦ی پێشمەرگەی کردوەتە ئامانج و بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە ھێزی پێشمەرگە سێ شەهید و یەک بریندار ھەیە.
پەیامنێری کوردسات نیوز راشیگەیاند، ھێزی زیاتری پێشمەرگە و خۆبەخشان بە ھانای سەنگەرەکەی پێشمەرگەوە چوون.
بڕیارە سبەینێ لە دادگای کەتنی دھۆک دانیشتنێکی دادگا بەڕێوەبچێت لەبارەی سکاڵایەکی پەرلەمانتار مەلا ئیحسان رێکانی، کە لەسەر ئەو سکاڵایە ئومێد بەرۆشکی سزای شەش مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرابوو.
لەو دانیشتانەی دادگادا بڕیار لەسەر کشانەوەی سکاڵاکە دەدرێت و ئەگەر قبوڵ بکرێت ئومێد بەرۆشکی ئازاد دەکرێت و بە پێچەوانەشەوە دەبێت ماوەی سزاکەی تەواو بکات.
بە پێی ڕاگەیەنراوێکی زانکۆی سلێمانی، ڕۆژی شەممە دەرگای بەشە ناخۆییەکان بۆ خوێندکاران دەکرێتەوە، ئەو خوێندکارانەی لە قۆناغی یەکن و تا ئێستا بەشە ناوخۆییان وەرنەگرتووە لە ڕۆژانی داھاتوودا بەشەناوخۆییان پێدەدرێت.
ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیش ڕایگەیاندووە، ڕۆژی یەک شەممە ٥-١٢-٢٠٢١ دەوامی ڕەسمی لە ھەموو کۆلێژ و پەیمانگە و بەشە زانستییەکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە، لەسەر داواکاری خوێندکارانیش بڕیاردراوە ڕۆژی سێشەممە ٧ی ١٢ی ٢٠٢١ تاقیکردنەوەکان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەستپێبکەنەوە بۆ ئەو بەش و قۆناغانەی کە تاقیکردنەوەیان تێدا ھەیە.