دەقی پەرسەنامەکە: 


بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو محمد مەجید سەرحان ئاغا سندی  بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی کاک (محمد مەجید سەرحان ئاغا سندی) کەسایەتی دیار و تێکۆشەری دەڤەری زاخۆ، دڵگران و نیگەران بووم.  بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوە و خانەوادە سەربەرزەکەتان دەکەم و ھۆزی سندی بەگشتی و ھاوبەشی خەمتانم. 
خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و سەبوری و دڵنەوایی بەھەموو لایەک ببەخشێت، جێگای کۆچکردووش بەھەشتی بەرین بێت.