لە کۆبوونەوەکەدا بە ئامادەبوونی  جەزا سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەند و بەشداری بەرپرسی بەشەکانی مەڵبەند بەڕێوەچوو، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد پوختەیەکی لەبارەی بارودۆخی ئێستا و دوایین گۆڕانکارییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی ھەرێمی کوردستان و عێراقی شیکردەوە، و ئەرکەکانی ئەم قۆناغەی لەڕووی خۆرێکخستنەوە و نوێکردنەوەی ریزەکانی یەکێتی بەرەچاوکردنی پرەنسیپی رێکخراوەیی خستەڕوو.

هاوکات شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، سەرنج و تێبینییەکانی لەبارەی چۆنیەتی نوێکردنەوە و بوژاندنەوە و بەھێزکردنی رێکخستنەکانی یەکێتی و تۆمارکردنی زانیاری کادران لەچوارچێوەی ئامارێکی پوخت و ووردا رونکردەوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لە ئەرک و بەرپرسیارێتی کادر و ھەڤاڵانی ئۆرگانەکان لەم قۆناغەدا کرد و رایسپاردن کە پێویستە ھەمووان بەگیانی یەکێتیانە و یەک تیم ئەرکەکان رابپەڕێنن، چونکە خزمەتکردنی چین و توێژە جیاجیاکان ئەرکی سەرشانی کادرانی یەکێتییە بەتایبەت ئەوانەی لە ئاستی لێپرسراوێتیدان لە ئۆرگانەکاندا.

لەلایەکی تریشەوە ، جەزا سەید مەجید، سوپاسی خۆی بۆ خاتوو شاناز دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەڕۆڵی  مێژووی و گرنگی بەرێزیانیدا لە سەرپەرشتیکردنی مەڵبەندی ١ی رێکخستنی سلێمانی  و وتیشی: ھەر بڕیارێکی خاتوو شاناز بڕیاری منیشە، ھەر کار و ھەنگاوێک بنێین بەھەماھەنگی پێشوەختە دەبێت.

کۆبوونەوەی ھەڤاڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێکخستنی سلێمانی، بەخستنەڕووی سەرنج و پرسیار و پێدانی روونکردنەوەی پێویستی ئامادەبووان کۆتایی ھات.