رێکخراوی تەندروستی جیھانی پێداویستی پزیشکی پێشکەش بە تەندروستی ھەرێم کرد
٩ی ئازاری ٢٠٢٢
"سامان بەرزنجی"وەزیری تەندروستی ھەرێم لە لێدوانێکدا بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند، ھاوکارییەکانی رێکخراوی تەندروستی جیھانی پێکھاتووە لە ٣٠ بابەتی جیاجیا لە دەرمان و پێداویستی پزیشکی کە لە ٨٥ تۆن پێکھاتووە.
وتیشی، رێکخراوی تەندروستی جیھانی بەردەوام ھاوکار و پاڵپشتی تەندروستی ھەرێمی کردووە، تائێستاش بە بڕی شەش ملیون دۆلار ھاوکاری پزیشکی پێشکەش بە ھەرێم کردووە.