٣١ ساڵ بەسەر راپەڕینی خەڵکی کۆیە و شەقڵاوە و کفری و خورماتوو تێدەپەڕێت
٩ی ئازاری ٢٠٢٢
لە ٩ی ئاداری ساڵی ١٩٩١، خەڵکی شاری کۆیە دژ بە رژێمی بەعس راپەڕین و ناوەندی قەزاکە لە دامودەزگا ئەمنییەکانی رژێم ئازاد کرا و پێشمەرگەش لە ھەیبەت سوڵتان دەوری سوپای رژێمی بەعسیاندا و سوپاکە خۆیان رادەست کرد.
لە ھەمان رۆژدا، خەڵکی شەقڵاوە و کفری و باوەنوور و خورماتوو ناوچەکانیان لە رژێمی بەعس ئازاد کرد.