عەلی حەمە ساڵح سەرۆكی لیژنەی وزەو سامانە سروشتیەكان لە پەرلەمان لە كۆنفرانسێكی رۆنامەوانیدا راگەیاند، لە هەولێر كۆمپانیای كار بەنزین لە بازاڕی جوملە فرۆشانی هەولێر دەفرۆشێتەوە لتری  بە 1000 دینار،

وتیشی، لەو بەنزینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، یەك لتر نادرێت بە پارێزگای سلێمانی، وتیشی، بەشێك لەو بەنزینەی كار دەدرێت بە چەند كۆمپانیایەك و بەنرخی 690 دەفرۆشنەوە بە هاوڵاتیان و ئەو بەنزینەش بە یەكسانی دابەش ناكرێت و هۆكاری ئەو گرانیەیە.