وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم داوای ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەکات
١٠ی ئازاری ٢٠٢٢
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم ڕایگەیاندووە، بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بۆ ڕێگریکردن لە بەرھەمی پڕۆژە پەلەوەرییەکانی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بۆ پارێزگاکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق، زیانێکی زۆر بە کەرتی پەلەوەر و خاوەن پڕۆژەکان دەگەیەنێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە بەرامبەر ئەو بڕیارە وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم بڕیاریداوە بەشداری نەکات لە پیشانگەی ھەفتەی کشتوکاڵی سیانزەیەم و بەشداریکردنی خاوەن پڕۆژەکانیشی لە پیشانگەکە ھەڵپەساردووە، داواشی کردووە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، بە زووترین کات بڕیارەکە ھەڵبوەشێنێتەوە.