بە پێی زانیاریەکانی کوردسات نیوز لە ناوچەی "بەرمیزەـ کانی بۆگەن" لە نێو خاکی ھەرێمی کوردستان  سووپای تورکیا دەستڕێژی گولـلەی لە سێ ھاوڵاتی کردووە و ھاووڵاتیەک بە ناوی تەحسین عومەر شەھید بووە.

بە وتەی دانیشتوانی گوندی بەرمیزە ئەو ھاووڵاتیەی شەھید بووە، تەمەنی ٢٠ ساڵە و خەڵکی باکوری کوردستانە لە گوندی ماوانی سەر بە قەزای شەمزینان نیشتەجێیە و چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ژیانی ھاوسەرگیری پێکھێناوە.

شەوی ڕابردووش سوپای تورکیا لە سنووری برادۆست ١٢ ھاوڵاتی گوندی دیلان و مالماڵۆک و شاپان و میدانی لە سنوری برادۆست دەستگیر کرد و ئەشکەنجەی زۆریدان.