مەراڵ بەشتاش: ئامانج لە کەیسی کۆبانی داخستنی ھەدەپەیە
کوردسات نیوز
١٦ی نیسانی ٢٠٢٢
مەراڵ بەشتاش
بەشتاش وتی، داوی ئەوەی لە کەیسی کۆبانی شکستی ھێنا، حکومەتی تورکیا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ٩١ کەس لە ھاوسەرۆکانی شارەوانی و لێپرسراوانی "ھەدەپە" دەرکرد و لەو چوارچێوەیەشدا پۆلیسی تورکیا لە شاری ئامەد و وان و ئەدەنە و ئەستەنبۆل و ١٠ شاری تری باکوری کوردستان و تورکیا ٤٨ کەسیان دەستگیریان کردەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) جەختیشکردەوە، کلیلی ھەڵبژاردن لە تورکیا و باکوری کوردستان لە دەستی ھەدەپە دایە، بۆیە ھێرشەکانیان چڕتر دەکەنەوە بۆ لاوازکردنی ھەدەپە، بەڵام لە کوتاییدا ئەوان ھەر سەردەکەون.