لە شوێنی کوشتنەکەی مەراسیمی چلەی ماریا سامی بەرێوەچوو
١٥ی نیسانی ٢٠٢٢
ھاوڕێکانی داوا دەکەن یاسا سەروەربێت و سزای یاسای ئەوانە بدرێت کە ئەو تاوانەیان ئەنجامداوە لەگەڵ ئەوەش رێگری لە کوشتن و توندوتیژی بکەن بەرامبەر ژنان و کچان لەھەرێمی کوردستان.
١٥ی نیسانی ٢٠٢٢
ھاوڕێکانی داوا دەکەن یاسا سەروەربێت و سزای یاسای ئەوانە بدرێت کە ئەو تاوانەیان ئەنجامداوە لەگەڵ ئەوەش رێگری لە کوشتن و توندوتیژی بکەن بەرامبەر ژنان و کچان لەھەرێمی کوردستان.
وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی گەیشتە ئیستەنبوڵ.
عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی گەیشتە بەیانی ئەمڕۆ ئیستەنبوڵ و رایگەیاند، كۆبوونەوەكە لەسەر پێشنیازی ئێران ئەنجام دەدرێت و هێرشەكانی ئیسرائیلیش بۆ سەر وڵاتەكەی تاوتوێ دەكرێت.
وتیشی، هیوادارە راگەیەنراوێكی یەكلاكەرەوە لەسەر هێرشەكانی ئیسرائیل بڵاوبكەنەوە.
وتەبێژی حكومەتی ئێران وەڵامی ترەمپ دەداتەوە و دەڵێت، گەلی ئێران پشت لە رابەری وڵاتەكەی ناكات و بەرامبەر هەر زیان گەیاندنێك كاردانەوەیان دەبێت.
فاتمە مهاجەرانی وتەبێژی حكومەتی ئێران لەبارەی هەڕەشەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند، گەلی ئێران پشت لە رابەرەكەی ناكات و لە پشتی دەوەستن، كاردانەوەی بەرفراوانیشیان دەبێت، بەرامبەر هەر زیانێك كە بە رابەرەكەیان بگات.
ئەوەش لە كاتێكدایە پێشتر، سەرۆكی ئەمریكا هێرشی كردەسەر خامنەیی و راگەیاندبوو، دەزانن لە كوێ خۆی شاردووەتەوە و ئامانجێكی ئاسانە، بەڵام لە ناوی نابەن.
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، توانیویانە نیوەی موشەك و سەكۆی موشەكیی ئێران لەناوبەرن و توانا موشەكییەكانی تارانیش لاوازبووە.
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئیسرائیل توانیویەتی نیوەی موشەك و سەكۆی هەڵدانی موشەكی ئێران لەناوبەرێت كە هەڕەشەبوون بۆ سەر وڵاتەكەی.
دەشڵێت، سەكۆی موشەكیی ئێران سنوردارە و تواناكانی ئەو وڵاتەش لە بواری موشەكدا لاوازبووە و تەنها دوو بۆ چوار هەزار موشەكی لەبەردەستدایە، جەختیشیكردەوە، ئامانجیانە بە تەواوی هەڕەشەكان لەناوبەرن و هێرشی ئیسرائیلیش بۆ سەر ئێران بڕیاریكی مێژوویی بوو.
لێپرسراوێكی باڵای پێشووی هەواڵگری ئیسرائیلش رایگەیاند، سیستمی بەرگری ئیسرائیل لە 24 سەعاتی رابردوودا تەنها توانیویەتی 65%ی ئەو موشەك و فڕۆكانە تێكبشكێنێت كە لە ئێرانەوە ئاراستەی ئیسرائیل دەكرێن، ئەوەش نیشانەی لاوازبوونی سیستمی بەرگری ئیسرائیلە، چونكە رۆژی پێشووتر توانای بەرپەرچدانەوەی 90%ی موشەكەكانی ئێرانی هەبووە.