باران بارینی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو گەرمیان لە وشکە ساڵی ڕزگار ناکات
٢٦ی نیسانی ٢٠٢٢
بەپێی داتای ھەمان بەڕێوەبەرایەتی بەرزترین ڕێژەی دابارین ئەمساڵ لە ناحیەی مەیدان بووە و نزمترین ڕێژەش لە خانەقین.
ھەروەھا بە پێی داتاکانی ھەمان بەڕێوبەرایەتی ڕێژەی باران بارینی ئەم ساڵ لەگەڵ ساڵی ڕابردوو ھەتاوەکو ئەم بەروارە لە ھەنێک ناوچە لە یەکترەوە نزیکن و لە ھەنێک ناوچە بە ڕێژەی لە سەدا ٤٠ بۆ ٥٠ کەمترە. بە جۆرێک لە خانەقین لەگەڵ ساڵی ڕابردودا نزیکەی لە سەدا ٥٠ کەمتر باران باریوە بەڵام لە کفری ڕێژەی باران بارین بەراورد بە پار زیاترە.