بەرەو دیداری یەکێتی لە سلێمانی
کوردسات نیوز
٢٦ی نیسانی ٢٠٢٢
لەو کۆبونەوەیەدا کە جەزا سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەند ئامادەی بوو، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد باسی لەدوایین پێشھاتەکان و بارودۆخی ئێستای ھەرێمی کوردستانی کرد و دواتریش لەبارەی ھەنگاو و ئامادەکارییەکان بۆ دیداری یەکێتی لە سلێمانی بەرچاو ڕوونی بە ھەڤاڵاندا و پێویستی گرتنەبەری بەرنامەیەکی تۆکمەی بۆ سەرخستنی دیداری یەکێتی دووپاتکردەوە و باسیلەوەشکرد کە دەبێت ھەمووان بەرۆحیەتێکی یەکێتیانەوە ھەنگاو بنێن و دەرفەتیش بۆ ھەمووان بڕەخسێت تاوەکو پێشنیاز و راسپاردەکانیان بخەنەڕوو.
ھەر لەکۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەئامادەکارییەکان و لیژنەکانی تایبەت بە دیداری یەکێتی کرا و شێوازی گرتنەبەری بەرنامە و پلانی پێویست بۆ سازدانی دیدارەکە تاوتوێکرا، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد راشیگەیاند دەبێ رەچاوی پسپۆڕیی و شارەزایی ئەو کادر و کەسانە بکرێت کەدەبنە ئەندامی لیژنەکان لەدیداری یەکێتی سلێمانی-چەمچەماڵ، بۆئەوەی بەرھەمی دیدارەکە پێکھێنانی نەخشەرێگایەکی تۆکمەبێت بۆ ئایندە و دیدی یەکێتی لەسەر کۆی پرسەکان لەم قۆناغەدا دیاری بکرێت.
کۆبوونەوەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێکخستنی سلێمانی، بەخستنەڕووی سەرنج و پرسیار و پێدانی روونکردنەوە و پێشنیازی پێویستی ئامادەبووان کۆتایی ھات.