کاتژمێر (٦:٤٥) خولەکی بەیانی ئەمڕۆ، ڕێکەوتی (٢٠٢٢/٤/٢٦) لە لایەن یاریدەدەرێتی ئاسایشی باشماخەوە ھاوڵاتییەکی ھەرێمی کوردستان لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ھەرێمی کوردستان و لەدەروازەی باشماخ بەناوی ( م ـ ع ـ ح) لە دایکبووی (١٩٧٠)، دانیشتووی یەکێک لەشارەکانی ھەرێمی کوردستان دەستگیرا.  

پاش پشکنین دەرکەوت بڕی (١٠٠٠گم)، واتە یەک کیلۆگرام مەوادی قەدەغەکراوی لەجۆری (تلیاک) لەژێر جل و بەرگەکەی حەشاردابوو، پاش دەستبەسەرداگرتنی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و تاوانبار ڕەوانەی دادگا کرا بە مەبەستی وەرگرتنی سزای یاسایی.

بەڕێوەبەڕایەتی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ سوپاس و دەستخۆشی خۆی بۆ کارمەندانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی باشماخ  ڕاگەیاند و دڵنیایان دایە ھاوڵاتیان کەوا کوردستان لەو کارانە دەپارێزن.