ئەمڕۆ ئەنجوومەنی راوێژكاریی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە، حسێن حەمەكەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان، بە كوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیاریانداوە راپۆرتێك لەبارەی وشكەساڵی و لێكەوتەكانی بەنداوەكان و ئەو جوتیارانەی بەهۆی وشكەساڵیەوە نەیاتووانیووە بەرهەمەكانیان بدوورنەوە، لەگەڵ چارەسەرەكانی وشكەساڵی، پێشكەشی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران دەكەن.