بە پێی نووسراوی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێم، چەند بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێ لە پارێزگای ھەڵەبجە دەکرێنەوە ئەوانیش بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاودێری بازرگانی، دروستکردنی دانەوێڵە، بازرگانی دانەوێڵە، بازرگانی کەل و پەلی خۆراک، گەشەپێدانی پیشەسازی کۆمپانیاکان.

 نوخشە ناسح، قائیمقامی ھەڵەبجە بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بڕیاری کردنەوەی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکانی ھەڵەبجە لە ٢٠١٥وە و لە کاتی بە پارێزگابوونییەوە دراون، بەڵام تا ئێستا زۆربەیان جێبەجێنەکراون.

وتیشی، لە کۆی ١٧ بەڕێوەبەرایەتی تا ئێستا تەنھا ٩ بەڕێوەبەرایەتی کراونەتەوە و ئەوانەشی کراونەتەوە کێشەی بودجە و کەمی کارمەندیان ھەیە و زۆربەشیان بینای تایبەت بە خۆیان نییە.