ڕاگەیاندنی لیژنەی کاری ھاوبەشی چەپی کوردستانی لە ڕوونکردنەوەیکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لە ھەواڵێکی چەواشەکاریانەیدا سەبارەت بە چالاکیەکی لیژنەی کاری ھاوبەشی چەپی کوردستانی کۆمەڵێک تۆمەتی ناڕەوا ئاڕاستەی حزبەکان و سەرکرادیەتی ھەر سێ حزب "شیوعی و زەحمەتکێشان و بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان" کراوە و لە بری تۆمەت ھەڵبەستن بۆ ئەم و ئەو وا باشە مەترسیە جدییەکەی سەر ھەرێمی کوردستان ببینن کە لە ئێستادا خۆی لە داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا دەبینێتەوە، کادیر و سەرکردەکانی ئەو حزبانە خەڵکی تێکۆشەری کوردستانن بە ئەرکی نیشتمانی و دیموکراسی ھەڵساون کە ئەرکی ھەموو خەڵکی کوردستانە بە تایبەت حزب و لایەنە سیاسییەکان.