دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھێشتا زیاتر لە ١٣٥ھەزار ئاوارەی ئێزیدی نەگەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانیان و لە کەمپەکاندا دەژین، وتیشی، لە سنوری شەنگال ٨٢ گۆڕی بە کۆمەڵ ھەڵدراونەتەوە، بەڵام حکومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کەمتەرخەمبوون لە پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ رووفاتەکان و گەڕاندنەوەیان بۆ زێدی خۆیان.

دیندار زێباری وتیشی، ئەو منداڵانەی باوکیان تیرۆریستی داعش بووە، گرفتی یاساییان بۆ دروستبووە و حکومەتی ھەرێمی کوردستان کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان دەکات.