محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رۆژانە پێنج بۆ شەش تانکەر نەوتی سپی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە رەوانەی پارێزگای سلێمانی دەکرێت، وتیشی، چاوەڕێن بڕێکی زیاتر لە عەمبارەکاندا کۆببێتەوە و پاشان لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە دابەشکردنی دەکەن.

محەمەد حەسیب لەبارەی ئەوەی کە سەرۆک وەزیرانی عێراق کە بڕیاریداوە بڕێک نەوتی سپی بۆ پارێزگاکانی ھەرێم بنێردرێت، وتی، تائێستا لەو بارەیەوە ھیچ نوسراوێکی رەسمیان بەدەست نەگەیشتووە، بەڵام ھەرکاتێک نەوتی تر لە بەغدادەوە گەیشت دەستبەجێ دابەشی دەکەن.