ھەفتەی داھاتوو حکومەتی عێراق ٦٠ تانکەر نەوتی سپی رەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکات
هادی
٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، ئەو بڕە نەوتە بە ھەماھەنگی لەگەڵ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکاندا بێ بەرامبەر دابەش دەکرێت، کە ٣٠ تانکەر بۆ پارێزگای ھەولێر و دھۆک و ھەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆیە، ھەروەھا ٣٠ تانکەری تریش بۆ پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ھەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین دەبێت.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان راشیگەیاندووە، چاوەڕوان دەکرێت دوای ھاتنی ئەو بڕە نەوتە راستەوخۆ نرخی نەوتی سپی لەبازاڕەکانی کوردستاندا روو لە دابەزین بکات و پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی خێراتر بکات.