دیلان غەفور: بەپێی رێککەوتنی سیاسی لێپرسراوانی ئیداری قەزا و ناحیەکان دادەنرێت
هادی
٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
وتیشی، کەرکوک و قەزاو ناحیەکانی دەروبەری تایبەتمەندییان ھەیە و بەپێی رێککەوتنی سیاسی لێپرسراوانی ئیداری قەزا و ناحیەکان دادەنرێت، بەڵام پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکوک کەسێکی نزیکی خۆی بۆ پۆستی قائیمقامی قەزای داقوق دەرکردووە، لە کاتێکدا قائیمقامی ناوەندی کەرکوک و دبس و حەیجە لەلایەن پێکھاتەی عەرەبەوە بەرێوە دەبرێن، قائیمقامی داقوق پشکی نەتەوەی کوردە و رێگە نادەن کەسێکی تر لەو پۆستە دابنرێت.
دیلان غەفور ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دوای گوشارەکان و ھەڵوێستی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران، لەئێستادا لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیارەکەی پارێزگاری کەرکوک راگیراوە و جێبەجێ ناکرێت.