دوو مامۆستای ئاینی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان رفێندران
لاڤە
٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ئەو دوو مامۆستایە خەڵکی گوندی "پەسوێ"ی سەر بە پیرانشارن و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و ھیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسیان نییە، لە کاتی رفاندنیشیان لە لایەن ھێزەکانی حکومەتەوە توندوتیژییان بەرامبەر ئەنجامدراوە و دەستبەسەر کەلوپەلە شەخسییەکانیاندا گیراوە.
دەستبەسەرکردنی ئەو دوو مامۆستا ئاینییە دوای ئەوە دێت کە مامۆستایانی ئاینی شارەکانی پیرانشار و شنۆ و نەغەدە لە دووەمین راگەیەندراویاندا رایانگەیاند، ئیدانەی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران دەکەن و ئاماژەشیانداوە بە ئەنجامدانی سزای لەسێدارەدان و ئەشکەنجە و سەپاندنی سزای قورس بەسەریاندا، لەلایەن ھێزەکان و ناوەندەکانی حکومەتەوە.