لەکۆبوونەوەکەدا، وەفدەکەی یەکێتی پشتیوانی ھێزە چەپ و پێشکەوتووخوازەکانی لە گەلانی بەشخوراو و زوڵملێکراو بەگرنگ زانی و داوایان لەلایەنی بەرامبەر کرد ھاوکار و پشتوانیان بن لەپێناو بەدیھێنانی ئامانجە ھاوبەشە بەدی نەھاتووەکان و پێشگرتن لە مەترسییەکان کە ڕووبەرووی ناوچەکە دەبنەوە . 

لەکۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆکی پارتی چەپی سەوزی ھۆڵەندی پێشوازی و پشتیوانی لە بڕیاری چاندنی یەک ملیۆن نەمام لەلایەن یەکێتییەوە کرد و ئەم دەستپێشخەرییەی سەرۆکی یەکێتی بەکارێکی گرنگ وەسف کرد و ھیوایانخواست بەردەوام بن . 

پارتی چەپی سەوز پارتێکی سیاسی ھۆڵەندییە و لە ساڵی ١٩٩٠ دوای یەکگرتنی چوار پارتی چەپ دامەزراوە ، ژمارەی ئەندامەکانی ٣٣ ھەزاری تێپەڕاندووە کە زۆربەیان گەنجن. لە پەرلەمانی ھۆڵەندا و پەرلەمانی ئەوروپا فڕاکسیۆنەکانیان کاران و ٥٣٧ ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانییان ھەیە. ھەروەھا پۆستی پارێزگاری ئەمستەردام لەو پارتەیە و بەیەکێک لە پارتە ھەرە خاوەن پێگەکان ھەژمار دەکرێت .