گرفتی ئاوی قەزای دەربەندیخان چارەسەر دەکرێت
ئاکار
٦ی شوباتی ٢٠٢٣
عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، چەند مانگ پێش ئێستا بە فرۆشتنی زەوییەکی نایاب، پێشنیاری چارەسەری ئاوی دەربەندیخانیان خستە بەردەست قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و ئەمڕۆ دوای گفتوگۆ لەگەڵیدا ڕەزامەندی کۆتاییان وەرگرت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، قوباد تاڵەبانی سەرۆکی شارەوانی سلێمانی ڕاسپارد زەوییەکە بفرۆشێت کە نزیکەی ٢٠ ملیۆن دۆلار دەکات و بەشێکی تەرخان دەکرێت بۆ تەواوکردنی پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان و بەشێکیشی بۆ خزمەتگوزارییەکانی سلێمانی.
عەلی حەمە ساڵح سوپاسی جێگری سەرۆکی حکومەتیشیکرد بۆ قبوڵکردنی پێشنیارەکەیان و چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی قەزای دەربەندیخان.



