قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە یادی تێپەڕبوونی بیست و نۆ ساڵ بەسەر ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستاندا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەکردن و دەڵێت، 
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وەک حزبێکی نیشتمانی و ھێزێکی میانڕەو رۆڵی خۆی بینیوە لەگۆڕەپانی سیاسی کوردستاندا و ھەڵگری گوتاری گرنگ بووە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی سیاسی ڕاستەقینە. 
دەقی پیرۆزباییەکە : 

بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین بەھادین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
سەرکردایەتی و ئەندامان و جەماوەری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
بەبۆنەی تێپەڕبوونی بیست و نۆ ساڵ بەسەر ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دا، پیرۆزباییتان لێ دەکەم.

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وەک حزبێکی نیشتمانی و ھێزێکی میانڕەو رۆڵی خۆی بینیوە لەگۆڕەپانی سیاسی کوردستاندا و ھەڵگری گوتاری گرنگ بووە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی سیاسی ڕاستەقینە. 
لەم ساڵیادەدا دەخوازین پێکەوە ھاندەربین بۆ ھێنانەکایەی کەشی لێکتێگەیشتن و یەکڕیزی ھێز و لایەنە سیاسیەکان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان کە ئێوەش لەیەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ھەوڵی بۆ دەدەن. 

قوباد تاڵەبانی 
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال