لە ڕێگای قولەرەیسی سەرچنار ئاستەنگی ھاتوچۆ دروست بووە
رێزان محەمەد
٥ی شوباتی ٢٠٢٣
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، شەقامەکە دانەخراوە، بەڵام بەھۆی تەسکیەوە ئاستەنگی ھاتوچۆ دروست بووە.
رێزان محەمەد
٥ی شوباتی ٢٠٢٣
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، شەقامەکە دانەخراوە، بەڵام بەھۆی تەسکیەوە ئاستەنگی ھاتوچۆ دروست بووە.
بانکی ناوەندیی عیراق لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دراوە بیانییەکان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت: بەرزبوونەوەی بەهای دراوەکان پەیوەندیی بە خراپ بەکارهێنانی رەوشی ناوچەکەوە هەیە.
بانکی ناوەندیی عیراق راگەیەنراوێکی لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دراوە بیانییەکان بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەش دەکات، بڕی پێویست یەدەگی دراوی بیانییان بۆ دابینکردنی پێویستیی بازاڕ و گەشتیاران، بە بەهای رەسمیی دیاریکراو، هەیە.
ئەوەشی روونکردووەتەوە، بەرزبوونەوەی بەهای دراوەکان لە بازاڕدا، پەیوەندیی بە ئاڵوگۆڕی دراو لە ناوخۆدا و خراپ بەکارهێنانی رەوشی جیۆپۆلەتیکی ناوچەکە، لەلایەن هەندێک کەس و لایەنەوە، هەیە.
ئەوەشی خستوڕوو، تەنها پشت بەو زانیاری و داتایانە ببەستن کە بەرەسمی لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دەردەچن و پێویستە نەکەونە دوای ئەو هەواڵ و زانیارییانەی لە سەرچاوە باوەڕپێنەکراوەکانەوە بڵاودەکرێنەوە.
سەرۆکی ئۆکراین رایدەگەیەنێت، رەزامەندیی لەسەر ئەنجامدانی زنجیرەیەک هێرشی نوێی دوورمەودا داوە، وەک وەڵامێک بۆ هێرشە بەردەوامەکانی روسیا بۆ سەر وڵاتەکەی.
ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆکراین لە ئامادەکاریدایە بۆ بەهێزکردن و فراوانکردنی توانا سەربازییە دوورمەوداکانی، بێ ئەوەی هیچ زانیارییەک لەسەر ئامانج و وردەکاریی ئۆپراسیۆنە نوێیەکان ئاشکرا بکات.
جەختیشی کردەوە، کە کیێڤ کار بۆ جێبەجێکردنی ئەو تەکنیکییانە دەکات کە کاریگەریی لە خستنەخوارەوەی درۆنی جۆری "شاهد" هەیە، لە هەوڵیشدان بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانیان بۆ مەیدانەکانی جەنگ.
ئەوەش لە کاتێکدایە، کە ئاستی رووبەڕووبوونەوە سەربازییەکانی نێوان هەردوو وڵات گەیشتووەتە لوتکە، وەزارەتی بەرگریی روسیاش رایگەیاندووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەستیان بەسەر زیاتر لە پێنج هەزار و 300 کیلۆمەتر دووجا زەوی و 220 شارۆچکە و گونددا گرتووە.
هاوکات، ئەوەشی خستەڕوو، "لە شەوی رابردوودا 344 درۆنی ئۆکراینیان خستووەتە خوارەوە و هێرشیان کردووەتە سەر چەندین کەشتیی و دامەزراوەی لۆجیستی لە بەندەرەکانی دەریای رەش"، لە بەرانبەریشدا، ئۆکراین ئاشکرایکردووە، لە 24 سەعاتی رابردوودا نزیکەی هەزار و 500 سەربازی روسی کوژراون و برینداربوون.
جێی ئاماژەیە، لە چەند مانگی رابردوودا هەردوو وڵات هێرشە ئاسمانییە دوورمەوداکانیان چڕتر کردووەتەوە، کیێڤ بەردەوام ژێرخانی نەوتی روسیا و کۆگا بازرگانییەکان دەکاتە ئامانج، بەمەبەستی دروستکردنی فشاری ئابوری و بەرزکردنەوەی تێچووی بەردەوامیی جەنگ لەسەر موسکۆ.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاماری هاتوچۆی کەشتیوانی لە گەروی هورمز بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی کەشتیوانی و پاراستنی رێڕەوە ئاوییەکان.
بهگوێرهی راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا 'سێنتکۆم'، زیاتر لە دوو هەزار کەشتیی بازرگانی بە هەماهەنگی لە گەروی هورمزدا تێپەڕیوون، هەروەها جەخت لەوەکراوەتەوە، کە هێڵە سەرەکییەکانی گواستنەوە لە گەروەکە پاککراونەتەوە و بە تەواوی دوورن لە مەترسیی مین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، قەبارەی گواستنەوەی نەوت و بازرگانی لە گەروی هورمز لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست بەراورد بە شەش مانگی رابردوو، لە بەرانبەردا جەختی کردووەتەوە، ئێران لە رێگەی گەروی هورمزەوە تەنانەت یەک بەرمیل نەوتیشی هەناردە نەکردووە.