حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە مەبەستی پاراستنی گیانی ھاووڵاتییان و پشتبەستن بە ڕاپۆرتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ٧و ٨و ٩ی شوبات، لە ھەموو دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان بە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومیی و ھەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پشووی رەسمی دەبێت.

بەپێی راگەیەنراوەکە، بێجگە لە ئێشکگریی ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی لە بەردەوامیدان بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و حاڵەتی لەناکاو، پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بەردەوام دەبێت.