سدیق محمد  بەڕێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە دوای ١ی تەمووزەوە، ئەگەر شۆفێران مامەڵەکانیان تەواو نەکرد دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیاندا دەگیرێت.

 لەبارەی ئەو شوفێرانەی کە لە دەرەوەی تێرمیناڵەکان سەرنشین ھەڵدەگرن، بەڕێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی رایگەیاند، سزای پێبژاردن بۆ ئەو شوفێرانە دیاریکراوە کە بڕەکەی یەک میلیۆن و ٥٠٠ ھەزار دینارە بۆ ئەو شۆفێرانەی هیچ خەتێکیان نییە و ٧٥٠ هەزار دیناریش بۆ ئەو شوفێرانەش دیاریکراوە کە خەتیان ھەیە و لەدەرەوەی تێرمیناڵ سەرنشین باردەکەن.

تاوەکو ئێستا ٢٠ ھەزارفۆڕم بۆ وەرگرتنی شریت و لۆگۆ و لەزگەی تاکسی دابەشکراون و لە کۆی ٢٧ ھەزار ئۆتۆمبێلی تاکسی، ١٣ ھەزار و ٥٠٠ ئۆتۆمبێل لەزگەیان وەرگرتووە.