ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەو ھاوبەشانەی تاوەکوو ئێستا پێوەریان نەبەستووە دەتوانن تاوەکو ٢١/٤/٢٠٢٣ مامەڵەی بەستنی پێوەر بکەن، ئەگینا دوای ئەو ماوەیەی دیاریکراوە، ناتوانن لە داشکاندنەکەی حکوومەت سوودمەند بن.

رێنماییەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار:

١- بەستنی پێوەری ئاو لە سەنتەری شارە گەورەکان لە ٨٠ ھەزارەوە کراوەتە ٢٠ ھەزار دینار.
٢- بەستنی پێوەر لە قەزا و ناحیە و کۆمەڵگەکانی دەرەوەی شارەکان لە ٨٠ ھەزارەوە کراوەتە تەنیا ١٠ ھەزار دینار.
٣- فەرمانگەکانی تایبەتمەند بە بەستنی پێوەری ئاو، بە ھەموو شێوەیەک ئاسانکاری بۆ ھاوبەشانی ئاو دەکەن بۆ ئەوەی ئەو ماوەیەی نوێکراوەتەوە لێی سوودمەند بن.
٤- پێویستە ئەو ھاوبەشانەی پێوەریان نەبەستووە تاکوو ٢١/٤/٢٠٢٣ مامەڵەی بەستنی پێوەر بکەن، ئەگینا دوای ئەو ماوەیەی دیاریکراوە، ناتوانن لە داشکاندنەکەی حکوومەت سوودمەند بن.
٥- بڕیارەکە چەند جارێکی تر لەبەر بەرژەوەندیی ھاووڵاتییان نوێکراوەتەوە و لە دوای ٢١/٤/٢٠٢٣ چیتر نوێ ناکرێتەوە.