وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق: ناگەڕێینەوە بۆ پێش بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانی پاریس
کوردسات نیوز
٢٦ی ئازاری ٢٠٢٣
عاسم جیھاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە میانەی بەشداریکردنی لە گەشتی ھەواڵەکانی کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەکرد، ھیچ کەسێک ناتوانێت بەبێ رەزامەندی عێراق نەوتی ھەرێم ھەناردە بکات.
وتیشی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس بۆ دەرکردنی بڕیارەکەی گوێی لەھەموو لایەک گرتووە و لێکۆڵینەوەی زۆری کردووە، دەبێت ھەموو لایەک پابەندی بڕیارەکە بن.
لەبارەی یاسای نەوت و غازەوە، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژە بەوەکرد، کۆبوونەوەکان بەردەوامن و ئەرێنین بەڵام نەگەیشتوون بە ڕێککەوتن و ھیوادارن بگەنە ئەنجام.