پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ جارێکیتر عەرەبە ھاوردەکان تراکتۆریان ھێناوە و ھەوڵیانداوە زەوی جوتیارە کوردەکانی سنووری ھەفتەغار بکێڵن، بەڵام جوتیارانی کورد و دانیشتووانی گوندەکان کۆبوونەتەوە و رێگریان لێکردوون و شەڕ لە نێوانیان دروستبوو.
پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی، جوتیارە عەرەبەکان تەقەیان بەسەر جوتیارانی کورددا کردووە، ھەروەھا بە دار و بەرد رووبەڕووی یەکتربوونەتەوە و ژمارەیەک جوتیاری کورد و عەرەب بریندار بوون.
ئەوە جاری یەکەم نییە عەرەبە ھاوردەکان بە پشتیووانی ئیدارەی کەرکوک، ھەوڵی داگیرکردن و کێڵانی زەوی جوتیارانی کورد لە سنوری کەرکوک بدەن و لە ماوەی رابردووشدا چەندینجار لە ھەفتەغار و سەرگەڕان ھەوڵی داگیرکردنی زەوی کوردیان داوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، نزیک سەعات چواری ئێوارەی ئەمڕۆ ھێزێکی ئاسایشی زاخۆ ھەوڵیاندا دوو تۆمەتبار کە لەلایەن دادگاوە داواکراو بوون لە گەڕەکی تلکەبەری زاخۆ دەستگیر بکەن، بەڵام دوو تۆمەتبارەکە رووبەرووی ھێزەکەی ئاسایش بوونەوە و شەڕە تەقە لە نێوانیان دروستبوو.
وتیشی لە ئەنجامدا یەکێک لە تۆمەتبارەکان کوژرا و تۆمەتبارەکەی تریش بە برینداری کەوتووتەدەست ئاسایشی زاخۆ.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو دوو تۆمەتبارە بە تۆمەتی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر لە لایەن دادگای زاخۆوە فەرمانی دەستگیرکردنیان ھەبووە.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانکارییە سیاسییەکان کرا و جەخت لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و ژاپۆن کرایەوە بەجۆرێک کە لە خزمەت بەرژەوەندییە باڵاکانی نێوان ھەردوولا بێت.
ژیانی خەڵک و نەبوونی حوکمڕانییەکی تەندروست لە ھەرێم تەوەرێکی تری گفتوگۆکان بوو، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە ھەڵوێستی یەکێتی کرد و وتی، ئێمە ناتوانین پشتگیری ئەو سیاسەتە ناتەندروستە بکەین کە حکومەت پەیڕەوی دەکات، ھەموو جومگەکان قۆرخکراون و ژیانی خەڵکەکەمان لەبەردەم مەترسیی حکومەتێکدایە کە جیاکاری لەنێوان شارەکاندا دەکات. ھەر بۆیە ئێمە و لایەنە سیاسییە ھاوھەڵوێستەکانی تری ھەرێم دژی دەوەستینەوە و لەوبارەیەوە بڕیاری پێویست دەدەین.
لە درێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ ئاماژەی بەھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی کارنامەی نوێی حکومەتی عیراق کرد و جەختی لە ھەماھەنگی نێوان لایەنەکان کردەوە وەک فاکتەرێکی گرنگ بۆ سەرخستنی بەرنامەی چاکسازی و بەرقەراربوونی سەقامگیری لە وڵاتدا.
غەریب عەلی، بەڕێوەبەری ناحیەی گەرمک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، نزیک سەعات شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ دەوروبەری گوندەکانی شیوەگوێزان و تەیمز لە نزیک سەیرانبەن لە سنوری قەزای پێنجوێن، لەلایەن فڕۆکەی بێفرۆکەوانەوە بۆردومان کران، تا ئێستا زیانەکان نەزانراوە.
وتیشی، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆردومانەکەی ئەنجامداوە.
لە لایەکی ترەوە پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمشەو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕی دەوروبەری گوندی گوھەرزێ-یان لە زنجیرە چیای مەتینا لە سنوری قەزای ئامێدی بۆردومان کرد.
لەبارەی ئەو پەلامارەی عەرەبە ھاوردەکان لە شارۆچکەی ھەفتەغار لە سنووری داقوق کردیانە سەر جوتیارانی کورد، حەسیبە عەبدوڵا، لێپرسراوی بۆردی پێکھاتەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، مەرامی داگیرکردنی زەویوزاری جوتیارانی کورد لەو ناوچانە درێژەدانە بە سیاسەتی تەعریبکردنەوەی کەرکوک کە ڕژێمی بەعسی لەناوچوو بۆ شێواندنی دیموگرافیای پارێزگاکە ڕەنگڕێژی ئەو سیاسەتەی کردووە.
راشیگەیاند، ئەرکی لەمێژینەی سەرکردایەتی کوردە لەسەر ئەو کێشەیە بێنەدەنگ و ئەرکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیشە بەدواداچون بۆ کێشەکە بکات، ھەروەھا ئەرکی سەرەکی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵیشە کار بۆ چارەسەری کێشەکە بکەن بەپێی بنەماکانی دەستور و بڕیارەکانی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠.
وتیشی، ئەرکی نەتەوەیەکگرتوەکانیشە فشار دروستبکەن بۆ چارەسەری کێشەکە بەپێی دەستور، ھەروەھا پێی وایە بێدەنگی ئیدارەی کەرکوک لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو لەو کێشەیە، ڕاستەوخۆ دەربڕینی پشتیوانییە بۆ عەرەبە ھاوردەکان کە پەلاماری جوتیارانی کورد بدەن بۆ داگیرکردنەوەی زەویوزارە کشتوکاڵیەکانیان.
لێپرسراوی بۆردی پێکھاتەکانی یەکێتی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، شێواندنی پەیوەندی لەمێژینەی پەیوەندی نێوان پێکھاتەکانی کەرکوکیش کە یەکێکە لەو ھۆکارانەی تەعریبی لەسەر داڕێژراوە، ئەو مەترسیەیە دەبێت حکومەتی نوێی عێراق لەبەرچاوی بگرێت و ڕێگربێت لە ڕوودانی، دەنا پێش ھەر شتێک ھەر دەرھاویشتەیەک لە دۆخەکە بکەوێتەوە، حکومەتی عێراق و ئیدارەی کەرکوک لێی بەرپرسیار دەبن.
یەکەم/ ئەگەر قسەکانم ڕاست نین فەرموو لە بری روونکردنەوە با بڕۆینە دادگا و بەیانی سکاڵا تۆمار بکەن.
دووەم/ داھاتی فرۆشگەکان کە تەنھا خوێندنەگاکانی سابیس زیاترە لە ٥٠٠ ملیۆن دینار، لە ھەولێر وەردەگیرێت و گرێبەستەکانی لەوێ دەکرێن.
سێیەم/ داھاتی ئەم شوێنانەی خوارەوە بەشێکیان ناچێتە سەر حسابی خەزێنەکانی سلێمانی:-
- سامانە سروشتییەکان، بەشی کانزاکان
- بەشێکی داھاتی فەرمانگە فیدڕاڵییەکان، وەکو نشینگە، رەگەزنامە، پاسپۆرت و کارتی نیشتیمانی.
- داھاتی کۆمپانیاکانی گەورە باجدەران.
- بەشێک لە داھاتەکانی وەزارەتی ئەوقاف، وەکو حەج و عەمرە.
- رسووماتی ھاتوچۆ، نوێکردنەوەی مۆڵەتی پێشانگای ئۆتۆمبێل.
- داھاتی پشکنینی ھەززەکان؛
- وەزارەتی پەروەردە، وەکو- مۆڵەتی نوێکردنەوەی ساڵانەی خوێندنگە ئەھلییەکان، سزا و پشکنینەکان، سەرجەم داھات دایەنگە ناحکومییەکان.
-"ئەمانە و دەیانی دیکەش کە پێویستیکرد بڵاویدەکەینەوە و لەسەر کۆی ئەمانەش ئامادەم بچمە بەردەمی دادگا.
وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان رایگەیاند، رۆژی دووشەممە وەزیری کاروباری شەھیدان لەگەڵ وەزیری داد و وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنان و نوێنەری وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار کۆبوونەوە، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی زەوی و یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیکراو و گیراوی سیاسی، بە جۆرێک لە بری پێدانی زەوی، یەکەی نیشەجێبوون دروستبکرێت.
لە کۆبوونەوەکە پێشنیازکراوە بە ئامادەکردنی کۆنوسێکی ھاوبەش لەلایەن وەزیرەکان و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنان بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون لە رێگەی دەستەی گشتی وەبەرھێنان بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی شەھیدان.
وەزارەتی شەھیدان راشیگەیاندووە، بەپێی یاسا بەرکارەکان، کەسوکاری شەھیدانی سەنگەر و جینۆسایدکراوان و زیندانیکراو و گیراوی سیاسی کوردستان، شایستەن بۆ سوودمەندبوونیان لە وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون.
رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، رۆژی دووشەممە لە ٢٩ شاری چوار پارێزگای رۆژھەڵاتی کوردستان ماگرتنی گشتی بەڕێوەچوو کە مانگرتنەکە پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان و سنە و ئورمیەی گرتەوە و ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت.
راشیگەیاندووە، خوێندکارانی زانکۆکانی تاران و زانکۆی کوردستانیش لە سنە بڕیاریانداوە بەشداری مانگرتنی گشتی بکەن و نەچنە ھۆڵەکانی خوێندن و بڕیاریشە مانگرتنەکە سبەینێش بەردەوام بێت.
لەگەڵ مانگرتنەکەدا، شەوی رابردوو ھاووڵاتیانی تاران و سنە و کرماشان و شیراز و رشت و مەشھەد، رژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزاییان بەرامبەر حکومەتی ئێران دەربڕی.
لە دوای کوژرانی ژینا ئەمینی خۆپیشاندانی ھاووڵاتیانی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران دوو مانگ و ٢١ رۆژە بەردەوامە، لە خۆپیشاندانەکاندا زیاتر لە ٤٦٠ کەس کوژراون.
قائیمقامییەتی قەزای پێنجوێن رایگەیاند، سبەینێ دەستدەکرێت بە دابەشکردنی قۆناغی یەکەمی نەوتی سپی لە قەزای پێنجوێن و سەرەتا لە گەڕەکی (کانی گوێژ)ەوە بە ڕیزبەندی دەستپێدەکات بۆ گەڕەکەکانی تری ناو پێنجوێن، دواتر بۆ ناحیەکانی گەرمک و ناڵپارێز.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، نرخی یەک بەرمیل نەوت بە ١٠٣ ھەزار و ٥٠٠ دینار دەدرێت بە ھاووڵاتیان، بڕی نەوتەکەیش ٢٠٠ لیترە. داواش لە ھاووڵاتیان دەکات تەنھا لە گەڕەکی خۆیاندا بەرمیلی نەوت ڕیز بکەن.
سامان شێخ لەتیف وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بوتڵەکە لە جۆری (پکنیک) بووە و بەھۆی لێچوونەوە گڕیگرتووە.
وتیشی، رووداوەکە لەکاتێکدا بووە کە خێزانەکە سەرقاڵی ئامادەکردنی ژەمی بەیانی بوون، بوتڵەکە گڕی گڕتووە و ژن و پیاوەکە و بەشێک لە ماڵەکەشیان سووتاوە.
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، پیاوەکە تەمەنی ٧٠ ساڵە و ١٢%ی جەستەی سووتاوە، ژنەکەش تەمەنی ٦٣ ساڵە و ٤٣%ی جەستەی سووتاوە. وتیشی، لەئێستادا لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسیی سلێمانی چارەسەریان بۆ دەکرێت و رەوشی تەندروستی ژنەکە ناجێگیرە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ژنێک بە ناوی "ناسکە قادر پیرۆت" لە ناحیەی چوارقوڕنە، لە رێکەوتی ١٣ی مانگی رابردوو لە ماڵەوە چووبووە دەرەوە و نەگەڕابووەوە و دیار نەما، دەستبەجێ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ، لەسەر رووداوەکە ھاتە سەرخەت و بە فەرمانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین و دەزگا ئەمنییەکانی سنوورەکەی راسپاردووە ھەرچی زووە چارەنووسی ئەو ژنە یەکلایی بکەنەوە.
ئاسایشی راپەڕین راشیگەیاند، دوای لێکۆڵینەوە تەرمی ئەو ژنەیان لە ٢٤ی مانگی رابردوو لە نزیک زێی بچووک دۆزیەوە و لەسەر کەیسەکەش چەند کەسێک دەستگیرکراون، کە یەکێک لە دەستگیرکراوەکان دانیناوە بە تاوانەکەیدا و لە ئێستاشدا راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، سەرەتا تورکیا بە چەکی قورس گوندەکانی خان و کۆر حەسەن و زەنوبییەی لە گرێسپی و گوندی قەرەمۆخی لە کۆبانێ تۆپباران کردووە.
دواتر سوپای تورکیا لەگەڵ چەکدارە بەکرێگیراوەکانی، گوندەکانی سەموقا و کەفەر گارس و بەنداوی شەھبا و گوندی شێخ عەلی سەربە ناحیەی تل تەمری تۆپباران کردووە و تائێستا زیانەکان ئاشکرا نین.
پەروین بوڵدان ھاوسەرۆکی ھەدەپە لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی تورکیا کە تایبەت بوو بە پڕۆژە یاسای بودجەی تورکیا بۆ ساڵی ٢٠٢٣ قسەی کرد و رایگەیاند، ئەوە بودجەیەکە کە رەنجی ملیۆنان کەس دەخاتە خزمەتی دەسەڵاتەوە و کێشە و چارەسەری ئەو بودجەیە رەتکردنەوەیە.
بوڵدان راشیگەیاند، بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا کە بڕیاروایە ساڵی داھاتوو بەڕێوەبچێت، ژنێک کاندیددەکەن، بەڵام ئاماژەی بەھیچ ناوێک نەکرد.
پەروین بوڵدان رەخنەی لە حکومەتی تورکیا و دوو پارتی دەسەڵات گرت و رایگەیاند، دەسەڵاتی ئاکەپە و مەھەپە ماوەیەکی کەمی ماوە و کۆتایی دەسەڵاتیان نزیکبووەتەوە و تورکیایان بەرەو مایەپووچبوون بردووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، پڕۆژەکە بە توانای ٥٠ کیلۆوات لە سەربانی باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لەسەر بودجەی داھاتی ٨%ی کارەبا و بە بڕی ٦٢ ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەئێستادا حکومەتی ھەرێم بڕیاریداوە ھەر کەسێک پرۆژەی سۆلار دابنێت، دەتوانێت تێکەڵ بە کارەبای نیشتمانی بکات و مانگانە لێدەرکردنی بۆ بکات لە سەرفیاتی کارەبا.
وەزارەتی کارەبای ھەرێمیش رایگەیاند، لە ھەولێر وێستگەیەکی ٢٥ مێگاواتی کارەبا کە بە وزەی خۆر بەرھەمدەھێنێت، لە ماوەی ٩٠ ڕۆژدا جێبەجێدەکرێت.
کونسوڵخانەی چین لە پەیجی خۆیان لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ، کونسوڵی گشتی چۆ کیجۆنگ چاویکەوت بە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی و لە کۆبوونەوەکەدا کە د. دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان و دابان شەدەڵە، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئامادەیبوون باسیان لە دواین بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکان و ھەماھەنگیەکانی نێوان کۆماری کۆریاو ھەرێمی کوردستانیان کرد.
بەپێی راگەیەندراوی کونسوڵخانەی چین، "قوباد تاڵەبانی پێزانینی خۆی بۆ حکومەتی کۆریا دووپاتکردەوە لە میانی ھەماھەنگی بەردەوامیان لەگەڵ حکومەتی ھەرێم، بەتایبەت بۆ بەسەرکەوتووانە تەواوکردنی سیستەمی ئەلیکترۆنی گرێبەستە گشتیەکان کە یەکێکە لە پڕۆسە سەرەکییەکانی بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتیەکان."
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆ رایگەیاند، لەگەل پۆلیسی کەرکوک ھەماھەنگ و ھاریکار دەبن لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی یاساشکێنان و پاراستنی ئاسایشی و ئارامی زیاتر لە کەرکوک.
لە راگەیەندراوەکەی دژەتیرۆردا ھاتووە، "بەمەبەستی ھەماھەنگی و ھاریکاری زیاتر بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگاو دەستگیرکردنی تۆمەتباران و لە یاسا ھەڵھاتوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک کۆبوونەوە".
بەپێی راگەیەندراوەکە، "لە کۆبوونەوەکەدا وەھاب ھەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر و لیوا کاوە غەریب عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای کەرکوک جەختیانکردەوە لە بەردەوامی و ھاریکاری زیاتر نێوانیان بۆ سەرخستنی کارە ھاوبەشەکان لەپێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایشی زیاتر لە شاری کەرکوک و پاراستنی سەروماڵی خەڵک و رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆر."
لەسەر ئەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنییان تێدایە باس لەوە کراوە کە پێویستە ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان بەردەوام بن بەتایبەت لەو سنورانەی بۆشایی ئەمنیان تێدایە و لەوڕووەوە بڕیاری پێویست دران.