سپۆرت میدیا لە چوارچێوەی چەتری مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی دەستپێدەکات
کوردسات نیوز
٢٦ی ئازاری ٢٠٢٣
سپۆرت میدیا بە گۆڕانکارییەکی گەورەوە درێژە بە کارەکانی دەدات ، لە رێگەی بەرھەمھێنانی کاری میدیایی وەرزشی بە ھەواڵ و راپۆرت و دیدارو بەرنامەو گواستنەوەی راستەوخۆو چەندین ژانری دیکەی رۆژنامەوانی .
بەدرێژایی ٢٤ سەعات، لە رێگەی ناونیشانی وێب سایتی www.sportmedia.krd و تەواوی پلاتفۆرمە میدیاییەکان کارەکانی بڵاودەکاتەوە و لە بۆنە تایبەتە وەرزشییەکانی ناوخۆو جیھانیش لە رێگەی تۆڕی پەیامنێرانی ھەواڵ و بابەتی دەبێت .
ئەم قۆناغە کە بە ھەستکردن بە پێشکەوتنی بواری وەرزش و گرنگیدان بە وەرزشی ناوخۆو وەرزشکارانی کوردستان لە لایەن مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانەوەیە، دەبێتە وێستگەیەکی گەورە بۆ پێشکەوتنی ئەو بوارە گرنگەی ئێستا ژیانی داگیرکردووە .