سەرچاوەیەک لە حکومەتی ھەرێم بە ماڵپەڕی عەرەبی جەدیدی قەتەری راگەیاندووە، لە رۆژانی داھاتوودا وەفدێکی وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێم سەردانی ئەنقەرە دەکەن بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تورکیا دوو مەرجی ھەیە بۆ ئەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەستپێبکاتەوە، مەرجی یەکەمی ئەوەیە عێراق لەو ١.٤ ملیار دۆلارە خۆش ببێت کە دادگای پاریس بەرامبەر ھەناردەی نەوتی ھەرێم بەسەر ئەنقەرەدا سەپاندویەتی، مەرجی دووەمیشی ئەوەیە نەوتی ھەرێم بە ھەمان نرخی پێشوو بە تورکیا بفرۆشرێت کە پێشتر ھەر بەرمیلێک نەوتی ھەرێم بە ١٩ دۆلار بەو وڵاتە فرۆشراوە.