کۆمەڵی دادگەریی لە پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان و حکومەت خۆجێیەکان دەکشێتەوە
هادی
١ی ئایاری ٢٠٢٣
عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی لە راگەیەنراوێکدا دوایین ھەڵوێستی حزبەکەی لەسەر پرۆسەی سیاسی کوردستان خستەڕوو و رایگەیاند، دواخستنی ھەڵبژاردنەکان و بە ناچاریی درێژکردنەوەی تەمەنی دامەزراوەکان، لەکەیەکی گەورەیە لەسەر کۆی پڕۆسەی سیاسی ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا ترسی جیددیش بەھۆی کێشە و قەیرانەکانەوە لەسەر قەوارەی ھەرێم دروستبووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، تەمەنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و حکوومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانییش ھەر ماوەیان بەسەرچوەو لەو ڕووەوە لە پەرلەمانی کوردستان جیاوازیی نییە.
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی دەشڵێت، بە پێویستیان زانی سەرجەم نوێنەرانیان لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان و حکوومەتی خۆجێی سلێمانی دەست لەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش بکەن.