فەرماندەی ھێزەکانی پشتیوانی دوو: ھاوپەیمانان بەڵێنیانداوە مووچە و بودجەمان بۆ دابین بکەن
شۆرش
٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣
لیوا ڕوکن مەریوان محەمەد فەرماندەی گشتی ھێزەکانی پشتیوانی دووی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، دوای ئەوەی خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، ھاوکاری ھاوپەیمانان زیادیکردووە و بە پێی بەرنامەی خۆیان ھاوکارییان کردوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ھاوپەیمانان لە سەردەمی شەڕی داعشدا پاڵپشتییان کردوون، بەم دواییانەش کەتیبەیەکی مەدفەعیان بۆ دروستکردوون، ئالیات و چەک و تەقەمەنی و پێداویستییەکانی ئەو کەتیبەیان پێداون و ھەمەری سەربازییان بۆ کەتیبەیەکی تر دابینکردووە.
مەریوان محەمەد راشیگەیاندووە، تا ئێستا بودجە و مووچەی ھێزەکانیان لەسەر حکومەتی ھەرێمی کوردستانە، بەڵام ھاوپەیمانان داوای ھەندێک ڕێکاری یاساییان لێکردوون و بەڵێنیانداوە دواتر مووچە و بودجەیان بۆ دابین بکەن.
مانگانە ھێزەکانی ھاوپەیمانان نزیکەی ٢٠ ملیۆن دۆلار تەرخان دەکەن، بۆ مووچەی ھێزەکانی پێشمەرگە بەتایبەت ئەو ھێزانەی لە چوارچێوەی ھێزی پێشمەرگەدا یەکخراونەتەوە.