پڕۆسەی بە دیجیتاڵکردنی تۆمارکردنی دامەزراوە بازرگانییەکان راگەیەنرا
کوردسات نیوز
٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
حکومەتی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئەم سیستەمە نوێیە، چەندین سوودی ھەیە، چیتر بە ماوە و تێچوویەکی زۆر، کۆمپانیا و ناوی بازرگانی تۆمار ناکرێت، بەڵکوو لە ھەر شوێنێک بێت ٨٠٪ ھەرزانتر لە جاران و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری کارکردندا ناوی بازرگانییەکە تۆمار دەکرێت.
ھەروەھا داواکار بە شێوەی گەڕانی ئۆنلاین، دەتوانێت ناوە بازرگانییەکەی پشتڕاست بکاتەوە، تا کەسی دیکە نەتوانێت بە ھەمان ناو لە ھەرێمی کوردستان، کۆمپانیا تۆمار بکات.
لە ڕێگەی ئەم سیستەمە نوێیەوە، لە ھەر کات و شوێنێک بێت، ھاوڵاتییان دەتوانن بە ئاسانی و خێرایی و پارێزراوی، داواکاراییەکانی تایبەت بە تۆمارە بازرگانییەکانیان پێشکەش بکەن. بەمەش "ژمارەی یەکەی بێھاوتا" دەدرێتە ھەر کۆمپانیایەکی تۆمارکراو تا بە ئاسانی سوود لە خزمەتگوزارییەکانی دیکەی حکومەت ببینن.