بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ سەعاتی داھاتووی ھەرێمی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم لە ھەندێک ناوچە، ھەروەھا لەسنووری ھەولێر و دھۆک و کەرکوک، خێرایی با زیاد دەکات و مەودای بینین لە نێوان ھەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.

ھاوکات لە بەیانیی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ شاری بەغداد و ژمارەیەک ناوچەی لە باشووری عێراق گرتووەوە و لە بەغداد ھاووڵاتیان بە دەمامکەوە ھاتوونەتە دەرەوە.