فۆزا یوسف، ئەندامی دەستەی ھاوسەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) ئاماژەی بەوەکرد، لە ماوەی چەند ساڵی رابردودا حکومەتی دیمەشق ھیچ ئیرادەیەکی چارەسەری بۆ سوریا نەخستووەتەڕوو و دەستپێشخەرییەکانی ئیدارەی خۆسەریش بەردەوام پشتگوێ خراون، بۆیە قەیرانی سوریا چارەسەر نەبووە.

وتیشی لەئێستادا ئیدارەی خۆسەری دەیەوێت پرۆژەی چارەسەری خۆی پێشکەش بکات چونکە لە بەرامبەر ھەموو گەلانی سوریا خۆی بە بەرپرسیار دادەنێت، جەختیش دەکاتەوە کە بەبێ ئیدارەی خۆسەری ھیچ چارەسەرێک سەر ناگرێت و نابێت ھەڵەکانی ئاستانا و سوچی جارێکی دیکە دووبارەبکرێنەوە.