مەسرور بارزانی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات
کوردسات نیوز
١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
لە یادی ٤٨ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیدا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان داوادەکات ھەموو ھێزە سیاسییەکان پێکەوە کاربکەن و ھەست بە بەرپرسیارێتی مێژوویی بکەن.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی دەکات.
راشیگەیاند، ھیوادارە لەو بارودۆخەدا گشت ھێزە سیاسییەکان پێکەوە کاربکەن و ھەموو لایەک ھەست بە بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان بکەن و خزمەتکردنی بەرژەوەندی باڵای نیشتمان بکەن بە رێڕەوی کاری ئێستا و داھاتوویان.