نرخی كاره‌بای مۆ‌لیده ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی ئایار له سلێمانی دیاری‌کرا
کوردسات نیوز
٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، به‌پێی كۆنوسی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆ‌لیده ئه‌هلییه‌كان، پیدانى کارەبا له‌لایه‌ن مۆ‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له مانگی نیسان له نێوان (20) بۆ (35) سەعاتدا بووه.
نرخی هه‌ر سەعاتێک بۆ یه‌ك ئه‌مپێر به (44) دینار دیاریكراوه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی ئایار له نێوان (1000 دینار بۆ 1.500) دینار ده‌بێت.
هاوكات، خشته‌ی كارپێكردنی مۆ‌لیده وەک پێشتر راگەیانراوە (24) کاتژمێرى ده‌بێت و هەرکاتێک کارەباى نیشتیمانى کوژایەوە مۆ‌لیده‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابینده‌كه‌ن.
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆ‌لیده ئه‌هلییه‌كان، له كۆنوسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه كردوه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی مۆ‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له (10) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رپێچییه و خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزا ده‌درێت.