دەقی پرسەنامەکە...

بەڕێز کاک کوێخا ناسیح گەزەلان، کەسایەتی دیاری کوردستان و سەرۆک ھۆزی لەک
‎بەڕێزان خزمانی لەک 

‎بۆ کۆچی دوایی کاک (ھێمن)ی کوڕی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە، کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەتان و خزمانی لەک دەکەم کە ھەمیشە نموونەی چاکەکاری و قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان بوون.

‎لە خوای گەورە داواکارم ئەمە دواناخۆشیتان بێت، کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و ئارامی بەھەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان