لە هەولێر دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە لە دوو روداوی جیادا تاوانی کوشتنیان ئەنجامداوە.
بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، لە چەند رۆژی رابردوو لە دوو حاڵەتی تاوانی کوشتن لە شاری هەولێر و دەوروبەری ئاگادار کرانەوە، دوای ئەنجامدانی بە دواداچون لە لایەن تیمەکانیانەوە ناسنامەی بکوژەکان ئاشکرا کرا، دواتر بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارەکانیان دەستگیر کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتباری یەکەم ( ش ، ص ، س ) لە رۆژی 10ـی2ـی2026 لە ناحییەی سێبران سەر بە قەزای خەبات هەڵساوە بە کوشتنی هاووڵاتی (جابر محسن جوهر).
ئاسایشی هەولێر راشیگەیاند، تۆمەتبار دووەم ( هـ ، ع ، ح) لە رۆژی 11ـی2ـی2026 هەڵساوە بە کوشتنی هاووڵاتی (محمود ادریس عمر).
ئاماژەی بەوەشکرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان ئاڕاستەی دادگا کراوە و سوپاسی هاووڵاتیانیش دەکات کە هەمیشە هاوکاریانن لە پێدانی زانیاری.
لە سلێمانی ئەندامی باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیرکرا و دەزگای ئاسایشی هەرێمیش دەڵێت؛ دوای رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانیان بە برینداری دەستگیرکراوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختە، بەدواداچوون و چاودێری ورد ئەنجام دا.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی لە 16ـی2ـی2026 ئەندامێکی باندەکە دێتە شاری سلێمانی بەمەبەستی ساغکردنەوەی بڕی ( 40 )هەزار دۆلاری ئەمریکی، بەگەیشتنی بۆ شاری سلێمانی هەوڵی دەستگیرکردنی دەدرێت لەلایەن هێزەکانی ئاسایش، بەڵام تۆمەتبار ئامادە نەبوو خۆی رادەست بکات و دوای رووبەڕوبونەوە بەبرینداری دەستگیرکرا و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم راشیگەیاند، لەئێستادا تۆمەتبار بەمادەی ( 281 )لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکەی بەردەوامە
قائیمقامی سلێمانی بهوهكالهت و لایهنه پهیوهندیدارهكان كۆبونهوه و گفتوگۆیان لهبارهی ئامادهكارییهكانی پێشوازیكردن له مانگی رهمهزانی پیرۆز كرد.
ئهمڕۆ بهسهرپهرشتی قائیمقامی سلێمانی بهوهكالهت و ئامادهبونی بهڕێوبهر و نوێنهری فهرمانگه پهیوهندیدارهكان له دیوانی قائیمقامییهت كۆبونهوه، له كۆبونهوهكهدا باس له ئهو ههنگاوانه كرا كه له مانگی رهمهزانی پیرۆزدا دهگیرێتهبهر بۆ ئهوهی باشتر چاودێری بازاڕ و شوێنه گشتییهكان بكهن.
دواتر؛ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، فازڵ عومەر، قائیمقامی سلێمانی بە وەکالەت، رایگهیاند: له مانگی رهمهزانی پیرۆزدا چێشتخانە و رێستۆرانتەکان کراوەدەبن، بەڵام دهبێت سەرجەمیان رێز لەو مانگە بگرن.
وتیشی، لهپێناو پاراستنی تهندروستی هاووڵاتیان و ساغنهكردنهوهی كاڵاوشمهك و خوارنی خراپ لیژنه هاوبهشهكانی قائیمقامیهتی سلێمانی، بهپێی خشتهی كاركردنیان لهمانگی رهمهزانی پیرۆزدا، سهردان و بهدواداچونهكانیان زیاتر دهبێت و سهرجهم دوكان و بازاڕ و شوێنانهكان بهسهردهكرێنهوه.
ئەوەشی خستەڕوو، كه ههر بازرگان و ماركێت و خواردنگهیهك سهرپێچی بكات و پابهندی مهرج و رێنماییهكانی كاركردن نهبێت رووبهڕووی رێكاری یاسایی دهكرێتهوه.
ئاماژهی بۆ ئهوهشكرد، هێزه ئهمنییهكان كهشێكی ئارام بۆ شوێنه گشتییهكان و هاووڵاتیان و ههمو ئهو شوێنانهی خواپهرستی تێدا ئهنجام دهدرێت، دهڕهخسێنن بۆ ئهوهی مسوڵمانان ئهركه ئاینییهكانی خۆیان جێبهجێ بكهن.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بۆ یەکەمین جار پێشانگەیەکی تایبەت بە پڕۆژەکانی قوتابیان لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی بکاتەوە.
بۆ ئەم مەبەستە، وەزارەتی پەروەردە گشتاندنێکی ئاراستەی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن کردووە و داوا دەکات رەچاوی ناوەرۆکەکەی بکەن. ئاماژە بەوەش دراوە، کە پێویستە قوتابخانەکان لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەوە فۆرمی تایبەت بە پڕۆژەکان پڕ بکەنەوە و بۆ وەزارەتی بنێرنەوە.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی گرنگیدانی وەزارەتە بە داهێنان و پەرەپێدانی توانا زانستییەکانی قوتابیان، تاوەکو لە ڕێگەی ئەم پێشانگەیەوە پڕۆژەکانیان نمایش بکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کچێکی خاوەن پێداویستی تایبەتیان ڕزگار کردووە کە بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک لە شوێنێکی نەشیاو و دوور لە بەها مرۆییەکان لەلایەن باوکییەوە زیندانی کرابوو، هاوکات باوکی کچەکەش دەستگیر کرا.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، دوای گەیشتنی زانیاری، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق چوونەتە شوێنەکە و کچێکی تەمەن 26 ساڵیان لە هەورەبانی ماڵی باوکیدا دۆزیوەتەوە، کە بە وتەی کچەکە ماوەی ساڵێکە لە شوێنێکی پیس و پۆخڵدا بێ بونی هیچ ئامێرێکی خۆگەرمکردنەوە ژیانی بەسەر بردووە. دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، باوکی کچەکە کە ناوی (س، غ، ئە) و لەدایکبووی ساڵی 1977ـە، دەستگیر کرا.
لە ئێستادا تۆمەتبار بەپێی مادەی 7 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە. کچەکەش بە بڕیاری دادوەر و بە بەڵێننامەی یاسایی، دراوەتە دەست یەکێک لە خزمەکانی تا کاتی یەکلاییبونەوەی دۆسیەکە. پۆلیس داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە کاتی بینینی هەر حاڵەتێکی لەم شێوەیەدا، پەیوەندی بە هێزە ئەمنییەکانەوە بکەن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 16ی شوبات، عومرەکارێکی کورد بەناوی (محەمەد قادر حەمەد) لە شاری مەدینەی وڵاتی سعودیە کۆچی دوایی کرد و بڕیارە هەر لەو شارە بەخاک بسپێردرێت.
کاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند، ئەو عومرەکارە تەمەنی لە سەرووی 79 ساڵییەوە بووە و خەڵکی قەزای بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانییە. ئاماژەی بەوەش کرد کە ناوبراو لەگەڵ هاوسەرەکەی و کوڕێک و دوو کچی سەفەری عومرەی کردبوو، هەر لەوێش کۆچی دوایی کردووە.
وتەبێژی حەج و عومرە وتیشی، وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم و وەزارەتی ئەوقاف سەرەخۆشی لە کەسوکاری دەکەن و رێکارەکان بۆ بەخاکسپاردنی لە شاری مەدینە تەواو دەکرێن.
قوباد تاڵەبانی بۆ بەدواداچوون لە پرۆسەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ سەردانی قەزاکەی کرد و رایگەیاند، ئەو پارەیەی کە لە قەرەبووکردنەوەدا ماوەتەوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە دەڤەرەکە خەرج دەکرێت.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، وەک بەڵێنمان دابوو کە زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش و خەڵکی ئازیزی ئەو دەڤەرە بە تەنها جێناهێڵین و تا کۆتایی و قەرەبووکردنەوەی تەواوی زیانلێکەوتووان لەگەڵیاندا دەمێنینەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ بۆ جاری سێیەم سەردانی چەمچەماڵی ئازیزم کرد و لە نزیکەوە بە دواداچوونم بۆ چۆنییەتی جێبەجێکردنی پرۆسەی قەرەبووکردنەوەکە کرد و لەگەڵ ئەندامانی کۆمیسیۆنی فریاگوزاری و بووژانەوەی چەمچەماڵ و بۆردی چاودێری کۆبوومەوە.
قوباد تاڵەبانی ئەوەشی خستەڕوو، بە دەرفەتی دەزانم جارێکی دیکە سوپاسی خەڵکی کوردستان و وەبەرهێنەر و سەرمایەدار و ئەو دەزگا میدیاییانە بکەم کە بە هەستێکی بەرزی نیشتمانی و ئینسانییەوە بەشداربوون لە هاوکاریکردن و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان. هەروەها سوپاسی ئەندامانی کۆمیسیۆنی فریاگوزاری و بووژانەوە دەکەم کە توانییان بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و لە ئاستی چاوەڕوانیی خەڵکە ئازیزەکەماندا بوون. سوپاسێکی تایبەتیش بۆ ئەندامانی بۆردی چاودێری و هەموو ئەو کەسایەتییە متمانەپێکراوانەی چەمچەماڵ کە بە وردی چاودێریی چۆنییەتی راپەڕاندنی پڕۆسەی قەرەبووکردنەوەکەیان کردووە و گەرەنتی شەفافییەتی پرۆسەکەیان کرد.
ئاشکراشیکرد، هەرچەندە پرۆسەی قەرەبووکردنەوەکە تەواو بووە، بەڵام بەوپێیەی کۆمیسیۆنەکە نموونەیەکی سەرکەوتووی لە خزمەتکردنی خەڵکی چەمچەماڵی پێشكەش کردووە، بڕیارماندا ئەندامانی ئەم لیژنەیە لە ژێر ناوێکی دیکەدا بەردەوام بن لە خزمەتکردنی خەڵکی ئازیزی دەڤەرەکە و ببنە رایەڵەی پەیوەندیی لە نێوان خەڵک و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە خزمەتگوزارییەکان.
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم دەشڵێت؛ بڕیارماندا ئەو پارەیەی کە ماوەتەوە، بە سەرپەرشتیی ئەندامانی ئەو لیژنەیە و هەروەها لەژێر چاودێریی ئەندامانی بۆردی چاودێری و کەسایەتییە متمانەپێکراوەکانی چەمچەماڵ، بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە دەڤەرەکە خەرج بکرێت و دواتریش بۆ دڵنیابوونەوەی هەموو لایەک، ئەنجامەکەی بەوپەڕی شەفافییەتەوە بۆ رای گشتی ئاشکرا بکرێت.
"خەڵکی ئازیزی چەمچەماڵ دڵنیا دەکەمەوە، لەم قۆناغەدا ئەولەوییەتی بەندە تەواوکردنی پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی گۆپتەپەیە، بۆ ئەمەش لە هەوڵی تەواوداین کە لە نزیکترین دەرفەتدا تەواو بکرێت و کێشەی ئاوی چەمچەماڵ بە یەکجاری چارەسەر بکرێت،" قوباد تاڵەبانی وا دەڵێت.
وەزارەتی کارەبا رێژەی %20ی پارەی کارەبا بۆ هاوبەشانی ماڵان کەمدەکاتەوە و وردەکاریی نوێی لەسەر پڕۆژەی روناکی و نرخی پسووڵەکان بڵاودەکاتەوە.
وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی سەرشانی هاووڵاتییان لە وەرزی زستاندا، بڕیاردراوە هەر هاوبەشێکی ماڵان تا رۆژی ١٢ی ئازار (١٢/٣) لە رێگەی سەکۆی "ئی-پسووڵە"وە پارەی کارەبا یان قەرزە کۆنەکانی بدات، رێژەی %20ی ئەو بڕە پارەیە لە پسوولەی مانگەکانی داهاتووی کەم دەکرێتەوە.
ئامارەکانی پڕۆژەی روناکی و تێچووی ماڵان:
وەزارەتی کارەبا ئاماژە بەوە دەکات کە نرخەکان وەک خۆیانن و نەگۆڕاون، ئامارەکانیش بەم شێوەیەن:
|
ناوچە |
تێچووی 50٪ی هاوبەشان (کەمتر لە) |
تێچووی 80٪ی هاوبەشان (کەمتر لە) |
|
هەموو کوردستان |
73,000 دینار |
160,000 دینار |
|
هەولێر |
83,000 دینار |
177,000 دینار |
|
سلێمانی |
54,000 دینار |
118,000 دینار |
|
دهۆک |
102,000 دینار |
224,000 دینار |
|
هەڵەبجە |
42,000 دینار |
81,000 دینار |
بۆچی پارەی پسووڵەکان زیادی کردووە؟
وەزارەتی کارەبا هۆکارەکەی بۆ دوو خاڵ دەگەڕێنێتەوە:
١- درێژبوونەوەی خولی پسوولە: ئەمجارە پسوولە بۆ ٤٥ ڕۆژ هاتووەتەوە نەک ٣٠ ڕۆژ، ئەمەش وایکردووە بڕی پارەکە زیاتر دەربکەوێت.
٢- سەرما و کارەبای ٢٤ سەعاتی: بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و هەبوونی کارەبای بەردەوام، هاووڵاتییان زیاتر گەرمکەرەوەی کارەباییان بەکارهێناوە.
حکومەتی هەرێم دووپاتی دەکاتەوە: نرخەکان جێگیرن و هەر گۆڕانکارییەک لە نرخدا پێویستی بە ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران هەیە.
پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هاووڵاتییەک لە سنوری دەربەندیخان دۆزراوەتەوە، کە باری دەرونی تەواو نییە، داوا دەکەین هەر کەسێک زانیاری هەبێت و بیناسێت پەیوەندیمان پێوەبکات.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، هاووڵاتییەک کە باری دەروونی تەواو نییە لە سنووری قەزای دەربەندیخان دۆزراوەتەوە و لە ئێستادا لە بنکەی پۆلیسی باوەخۆشێن پارێزراوە.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، کە ئەو گەنجە ناوی باوەڕ عطا حمەساڵە و لەدایکبووی ساڵی 1995ە، داواش دەکات هەر کەسێک دەیناسێت پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەکانیانەوە بکات.
زانیارییە کەسییەکان:
ناو: باوەڕ عطا حمەصالح
ساڵی لەدایکبوون: ١٩٩٥
ناوی دایک: ژیان عومەر شەریف
پەیوەندی بکەن: بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی: 0533193148
ئەفسەری ئێشکگری بنکەی باوەخۆشێن: 07701503991
وێنەی ونبووەکە:

وەزیری بەرگری ئیتاڵیا دەڵێت، هێرشكردنە سەر كورد هێڵی سورە، چونكە تێكدانی ئاسایشی كورد بە واتای زیندووكردنەوەی تیرۆریستانی داعش و تێكدانی ئەوروپا دێت.
گویدۆ كرۆزێتۆ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن رایگەیاند، هیچ هێز و لایەنێك نابێت خۆی بەوە تاقی بكاتەوە كە هێرشبكاتە سەر كورد و ئەوە هێڵی سورە.
وتیشی، داعش هێشتا هەڕەشەیەكی گەورەیە و هەر هێرشێك بۆسەر كورد و هەوڵدان بۆ لاوازكردنی پێگەیان، واتای رێگەخۆشكردنە بۆ تیرۆریستانی بەداعش تا خۆیان رێكبخەنەوە، ئەوەش هەڕەشەیەكی راستەوخۆیە لەسەر وڵاتانی ئەوروپا.
وتەكانی وەزیری بەرگری ئیتاڵیا لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ سێیەم رۆژی كۆنفرانسی ئاسایش لە میونشن بەڕێوەدەچێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە شێوازی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دەرکرد و رایگەیاند, کە پڕۆسەی پێدانی موچە بە نەختینە (کاش) نەماوە و لە 20ی 1ـی2026وە بە دیجیتاڵی دەبێت.
وەزارەتی دارایی هەرێم راگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە، سەبارەت بەو فەرمانبەرانەی تا ئێستا خۆیان لە پرۆژەی "هەژماری من" تۆمار نەکردووە، یاخود ئەو فەرمانبەرانەی، کە خۆیان تۆمار کردووە و ئاگادارکراون، کارتەکانیان وەربگرنەوە، بەڵام تا ئێستا کارتەکانیان وەرنەگرتوەتەوە.
بەپێی نووسراوێک، کە ئیمزای ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی لەسەرە، ئاگاداری سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دەکرێتەوە کە لە دوای رۆژی 20-1-2026وە دابەشکردنی موچە تەنها لە رێگەی پڕۆژەی "هەژماری من" دەبێت.
دارایی هەرێم دەشڵێت؛ کە لیستێکی 5750 کەسی لەو فەرمانبەرانە هەیە، کە هێشتا مامەڵەکانیان تەواو نەکردووە، ئەگەر تا کاتی دیاریکراو پەیوەندی بە بانکەکانەوە نەکەن، موچەکانیان رادەگیرێت.
دارای هەرێم رایگەیاندوە؛ ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمدایە بۆ بەبانکیکردنی تەواوەتی مووچەی فەرمانبەران و گۆڕینی سیستەمی دارایی بۆ شێوازێکی مۆدێرن و سەردەمیانە.

بەبۆنەی کۆچی دوای پێشمەرگەی دێرین مام عەلی سۆفی ئەحمەد، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە وتێیدا هاتووە؛ مام عەلی تێکۆشەرێکی سەرڕاست و دڵسۆزی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردایەتی بوو، کە دانەبڕا لە شۆڕش و کۆڕی تێکۆشان.
ئاماژەی بەوەشکردوە، مام عەلی کەسایەتییەکی خۆشەویست و کۆمەڵایەتی دیاری قەڵادزێ و پشدەر و بتوێنیش بوو کە لە دەستدانی هەڤاڵێکی وەهامان بۆ هەمووان مایەی کۆستە.
دەقی پەیامەکە
لەدڵەوە غەمبارو نیگەران بووین، بە کۆچی دوایی هەڤاڵی تێکۆشەرمان و پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێ و یەکێتی (مام عەلی سۆفی ئەحمەد).
مام عەلی تێکۆشەرێکی سەرڕاست و دڵسۆزی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردایەتی بوو، کە دانەبڕا لە شۆڕش و کۆڕی تێکۆشان و کەسایەتییەکی خۆشەویست و کۆمەڵایەتی دیاری قەڵادزێ و پشدەر و بتوێنیش بوو کە لە دەستدانی هەڤاڵێکی وەهامان بۆ هەمووان مایەی کۆستە.
لەخوای گەورە داواکارین رۆحی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردوەتەوە لە سنوری گوندی (قەمچوغەی کۆن )لە قەزای دوکان، دەستیان گرتوە بەسەر 70 بنەداری بەڕوو، کە تەمەنیان لە نێوان 10 بۆ 20 ساڵدایە .
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت؛ دوای ئاگادارکردنەوەیان لە برینەوەی دار، دەست بەجێ مەفرەزەیەک لەکارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دوکان بەفەرمانی بەڕێوەبەری بەش دەرچوون بۆ شوێنی روداوەکە .
ئاماژەیان بەوەشکردوە، دوای بەدواداچوون توانیویانە تۆمەتباری سەرەکی بدۆزنەوەو دەستگیری بکەن و بەفەرمانی دادوەر بڕیاری دەست بەسەرداگرتنی دارە بڕاوەکان دەرچوو ە
هەروەها دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە سەر روداوەکە کراوەتەوە بەمەبەستی رێکاری یاسای دژی تاوانبارەکە.
سەرەڕای رێکەوتنی ئەمنی نێوان ئیدارەی خۆسەر و دیمەشق ئەمڕۆ گەمارۆکانی سەر شاری کۆبانێ دەبێتە 27 رۆژ، تەندروستی شارەکەش هۆشداری توند دەدات لە تێکچوونی باری مرۆیی و تەندروستی شارەکە بەهۆی ئەو گەمارۆیەی کە نزیکەی مانگێکە لەلایەن هێزەکانی حکومەتی سووریاوە بەسەریدا سەپێنراوە.
روانەی سوری بڵاویکردوەتەوە، منداڵێکی تر بەهۆی گەمارۆکانی سەر کۆبانێ گیانی لەدەستداوە و بەپێی راگەیەندراوێکی رەسمی ، شارەکە رووبەڕووی کەمییەکی توندی دەرمان و پێداویستی پزیشکی بووەتەوە، بەتایبەت دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شەکرە، پەستانی خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ، لەگەڵ نەمانسی دەرمانی چارەسەری "لیشمانیا و هەوکردنی جگەر".
هاوکات بەهۆی بەکارهێنانی ئاوی چاڵەکان بەبێ پاڵاوتن، پەتای کۆئەندامی هەرس بڵاوبووەتەوە و تا ئێستا زیاتر لە دوو هەزار حاڵەتی سکچوون و رشانەوە تۆمارکراون.
لەلایەکی تریشەوە، رێکخراوی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کۆچی دوایی منداڵێکی 12 ساڵانی بەناوی |(دڵدار رێزان حەسۆ) راگەیاند، کە بەهۆی نەخۆشی "کەمیی بەرگری" و رێگری لێکردنی لە گەیشتن بە نەخۆشخانەکانی حەلەب بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست، گیانی لەدەستدا.
خێزانەکەی ئاماژەیان بەوە کردووە کە چەندین جار هەوڵیان داوە بیبەنە دەرەوەی شارەکە، بەڵام داخستنی رێگاکان و گەمارۆکە رێگر بووە لە رزگارکردنی ژیانی، ئەمەش وەک نموونەیەکی تراژیدی بۆ ئاسەوارە کوشندەکانی گەمارۆکە لەسەر خەڵکی مەدەنی و هەزاران ئاوارەی ناو شارەکە دەبینرێت و لە رابردوشاد ژمارەیەکی تری منداڵ بەهەمان هۆکار گیانیان لەدەستداوە.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عیراق پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند فەرەیدون وەلی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "جێی داخە ئەم ئازیزە بەهرەمەندانەی بواری هونەری میللی بە کۆچی ناوادەیان لە سۆز و ئاوازی دەنگە زوڵاڵەکانیان بێبەشمان دەکەن".
دەقی پەیامەکە...
بەبیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی هونەرمەندی گۆرانیبێژ فەرەیدون وەلی، زۆر غەمباربووم.
پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و کەسوکارەکەی و سەرجەم هونەرمەندان ئەکەم، هاوبەشی خەم و پەژارەیانم.
خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، وجێگەی بەهەشت بێت، سەبرو ئارامی بەهەمووان ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت.
جێی داخە ئەم ئازیزە بەهرەمەندانەی بواری هونەری میللی بەکۆچی ناوادەیان لە سۆز و ئاوازی دەنگە زوڵاڵەکانیان بێبەشمان دەکەن و دەبنە یادگاری.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
لە میانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باسی لە دەرئەنجامەکانی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کرد و رایگەیاند، نوێبونەی یەکێتی و دەرئەنجامی کۆبونەوەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانیان تاوتوێ کردوە.
کاروان گەزنەیی رایگەیاند، یەکێتی هەمیشە لەگەڵ نوێبوەنەوەدایە و گۆڕانکاری کردوە لە ئۆرگانەکانیدا و هەوڵدەدات ئەو گۆرانکاریانە بە هێنانە پێشەوەی گەنجان و خاوەن بڕوانامەکان ئەنجام بدات لەگەڵ کەسوکاری شەهیدە سەربەرزەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، دڵنیای دەدەن گۆڕانکارییەکان هێندە گەورەدەبن، شوێنی هەمووان دەبێتەوە و دەنگۆی نانبڕاوکردنی کادرەکانی یەکێتی دورە لە راستییەوە.
لە بارەی کۆبونەوەکەی رۆژی پێنجشەممەی رابردووی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەسعود بارزانیی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیشوتەبێژی یەکێتی وتی، گەرچی نەگەشتونەتە هیچ رێککەوتنێک، بەڵام زۆر ئەرێنی بوون و کۆبونەوەکانیان بەردەوامی دەبێت.