قوباد تاڵەبانی سوپاسی هەوڵەکانی بەرپرسی نوسینگەی یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان دەکات
سام
٢٥ی ئابی ٢٠٢٦
سام
٢٥ی ئابی ٢٠٢٦
مەزڵوم عەبدی هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە و تێکەڵبوونی هێزەکەی بە دامەزراوەکانی سوریا راگەیاند.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات 'هەسەدە' لە کۆشکی سەرۆکایەتی سوریا، لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا، بە زمانی کوردی وتارێکی پێشکەشکرد رایگەیاند، دوای رێککەوتن لەگەڵ ئەحمەد شەرع، هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە وەک هێزێکی سەربازیی سەربەخۆ، کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی و تێکەڵبوونی تەواوەتیی لە دامەزراوەکانی سوریا رادەگەیەنن، جەختیشی کردەوە کە ئەمڕۆ لاپەڕەیەکی گرنگ لە مێژوی سوریا هەڵدەدەنەوە و وڵات چووەتە قۆناغێکی نوێوە.
ئاماژەی بەوەکرد، شەڕڤانان لە سەختترین قۆناغدا بەرپرسیارییەتیی گەورەیان هەڵگرت و زۆرێک لە شار و شارۆچکەکانیان لە دەسەڵاتی بەعس و تیرۆری داعش رزگار کرد، هەروەها هەزاران شەهیدیان لەپێناو داهاتوویەکی ئارام بۆ منداڵانی وڵات بەخشی تا رۆژێک بێت سورییەکان پێویستیان بە جەنگ نەمێنێت.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا هیوای خواست ئەم رۆژە ببێتە دەستپێکی گواستنەوە لە چەکەوە بۆ ئاشتی و لە بەرگرییەوە بەرەو بونیادنانەوەی سوریا، هاوکات تیشکی خستەسەر مافی فێربوون بە زمانی کوردی و ئاشکرایکرد، ئەحمەد شەرع هەڵوێستێکی کراوەی بەرانبەر پاراستن و گەشەپێدانی زمانی دایک نیشان داوە.
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت؛ سەرجەم مینەکانی گەروی هورمز تەقێندراونەتەوە و رێگە بە ئێران نادەین مین لە ناوچەکە دابنێتەوە
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سۆشیال تروس نووسیویەتی، سەرجەم ئەو مینانەی لە گەروی هورمز چێنرابوون تەقێندراونەتەوە و جەختی کردەوە کە بەردەوام چاودێریی وردی ناوچەکە دەکەن.
ترەمپ هۆشدارییەکی توندی ئاڕاستەی تاران کرد و ئاشکرایکرد، رێگە نادەن ئێران هیچ مینێک لە گەروی هورمز دابنێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، هەر بەلەمێکی ئێرانی بە مەبەستی میندانان هەوڵ بدات، دەستبەجێ لەلایەن هێزەکانیانەوە تێکدەشکێندرێت.
سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی خستەڕوو، بە شێوەیەکی ورد و لە نزیکەوە چاودێریی 'چیای تەور' و پێگە ئەتۆمییەکانی نەتەنز، فۆردۆ و ئەسفەهان دەکەن.
عەبدوڵا ئۆجەلان رایگەیاند، پڕۆسەی ئاشتی گەیشتووەتە قۆناغێکی زۆر جدی و هەنگاوی باشی ناوە، بەڵام هەندێک لایەن دەیانەوێت بە پیلانگێڕی پڕۆسەکە تێک بدەن.
ئۆجەلان بەرز نرخاندنی بۆ هەڵوێستی سەرکردەکانی تورکیا دەربڕی و ئاماژەی بەوەکرد، ئەردۆغان و باخچەلی ئیرادەیەکی بەهێزیان نیشان داوە. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە لەسەر بانگەوازی ئەو خەباتی چەکداری کۆتایی پێهاتووە و پارتە سیاسییەکانیش پشتیوانییەکی مێژووییان لەو بانگەوازییە کردووە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئۆجەلان ئاماژەی بە بەردەوامی هەنگاوە یاساییەکان کرد و رایگەیاند ئەو کۆمیسیۆنەی لەسەر بنەمای ئەم یاسایە دامەزرا دوێنێ یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا. هاوکات ئەو بڵاوکراوانەی ئاڕاستەی پرۆسەکەن بە جووڵەی تێکدەرانەی دژبەرانی پڕۆسەکە وەسف کرد و ئەوەشی خستەڕوو، ئەو وتانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە بە ناوی ئەوەوە راست نین.
لە کۆتاییدا جەختی کردەوە: "من هەوڵەکانم بۆ بونیادنانی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و یاسای برایەتی زیاتر بەرەو پێشەوە دەبەم" و داوای لە هەموو لایەک کرد بە رۆحی برایەتی، هۆشیاری و هەستیارییەوە نزیک ببنەوە و هەوڵ بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە بدەن.