دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی سێ بازرگانی مادەی هۆشبەری راگەیاند کە مادەی هۆشبەری جۆری 'ماریوانا'یان خستووەتەناو 'ڤەیپەوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لەدوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لە رۆژی 19ـی 8ـی 2026دا توانیان سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەستگیربکەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتباراندا، دەستیشگیراوە بەسەر بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەر لە جۆری 'ماریوانا' بەشێوەی شل کرابوویە ناو ئامێری 'ڤەیپ'، بەمەبەستی بەکارهێنانی.

ئەوەشی روونکردووەتەوە، مادەکان لە دەرەوەی وڵات هێنرابوونە هەرێمی کوردستان و لەئێستاشدا، تۆمەتباران بە مادەی 25 لە یاسای مادە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.