کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئاسمانی هەرێم بە ساماڵی دەمێنێتەوە و بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلە روو لە نزمبوونەوە دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ دوو بۆ چوار پلە روو لە نزمبوونەوە دەکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی پێشبینییەکان، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و ئاراستەکەشی بەرەو باکوری خۆرئاوا دەبێت.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی هەینی، کەشناسی ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، لە کاتێکدا ئاراستەی با گۆڕاو دەبێت و مەودای بینین بۆ (8 بۆ 10) کیلومەتر بەرز دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 39 پلەی سیلیزی

پیرمام: 36 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە:40 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 40 پلەی سیلیزی

دهۆک: 39 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 39 پلەی سیلیزی

ئاکرێ:39 پلەی سیلیزی

گەرمیان:42 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران:30 پلەی سیلیزی