ئەحمەد موفتی: رازین بەغداد 50 هەزار بەرمیل نەوتەکە بگێڕێتەوە
محەمەد رزگار
٢٧ی ئابی ٢٠٢٦
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئامادەیی خۆی بۆ رادەستی کردنی 50 هەزار بەرمیل نەوتەکە نیشان دەدات، لەبەرانبەر ئەوەدا بەغداد بەنزینی 450 دیناری دابینبکات.
ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئامادەن 50 هەزار بەرمیلەکە رادەست بکەن و لەبەرانبەدا بەغداد بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم دابین بکات.
وتیشی، ئەوان هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە بەنزین بە نرخی پارێزگاکانی تری عیراق بگات بە هاووڵاتیان، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ بەغداد گەیشتووینەتە دوو چارەسەر.
ئەحمەد موفتی، ئەوەشی خستەڕوو، رێگەی یەکەمیان گێڕانەوەی 50 هەزار بەرمیل نەوتەکەیە و لەبەرانبەردا دابینیکردنی بەنزینی 450 دینار، رێگەی دووەمیشیان زیادکردنی نەوتی خاوە، بۆ ئەوەی هەرێم بتوانێت رێژەی بەرهەمهێنانی بەنزین زیاتر بکات.




