ئەمڕۆ چوارشەممە، 26ـی 8ـی 2026 بارهەڵگرێک لەسەر رێگای کۆیە – هەولێر، بەهۆی نەمانی ئیستۆپەکەیەوە، خۆی کێشا بە چەند ئۆتۆمبێلێکدا و زیانی گیانی و مادی لێکەوتەوە.

هاوکات، لەوبارەیەوە هێمن حەمەد، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە لێدوانێکی تایبەت بە کوردسات نیوز رایگەیاند، بەهۆی روداوەکەوە چەند کەسێک برینداربوون و کەسێکی دیکەش گیانی لەدەستداوە.

وتیشی، ئامارەکان تەنها ئاماری سەرەتایین، هێشتا ژمارەی تەواوەتیی گیانلەدەستدان و بریندارانمان لەبەردەستدا نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر بەهۆی روداوەکەوە، زیانی مادی زۆر بەر ئەو ئۆتۆمبێلانە کەوتوون کە بارهەڵگرەکە خۆی پێیاندا کێشاوە.