وەزارەتی کارەبای ھەرێم: یەک ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار پێوەری زیرەکی کارەبا بەستراون
کوردسات نیوز
١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
کامیل قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەبای ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ٩٢%ی پرۆژەی پێوەری زیرەک بۆ کۆنتڕۆکردن و بە ئەلکترۆنیکردنی کارەبا تەواوبووە ئەوەش بوەتەھۆی ئەوەی سوتانی بگۆڕەکانی کارەبا کەم ببێتەوە.
دەشڵێت، ئێستا خواست لەسەر بەکارھێنانی کارەبا گەیشتوەتە چوار ھەزارو ٥٤١ مێگاوات، لەکاتێکدا بەھۆی پرۆسەی چاککردنەوەوە ئاستی بەرھەمھێنان ئێستا تەنھا سێ ھەزارو ٥٠٠ مێگاواتە.
کامیل قەزاز راشیگەیاند، لە وەرزی ھاویندا خواستی بەکارھێنانی کارەبا لەلایەن ھاوڵاتیانەوە بۆ شەش ھەزار مێگاوات بەرزدەبێتەوە.



